زەنگ
دوای ئەوەی ڕۆژی ڕابردوو شەقامی 120 مەتری هەولێر كرایەوە، ئەندام پەرلەمانێكی گۆڕان چەندین پرسیار ئاراستەی قوباد تاڵەبانی دەكات و دەشڵێت، سلێمانی لە بەردەم داڕوخانێكی گەورەدایە.
عەلی حەمە ساڵح لە پەیجی خۆی بڵاویكردەوە، شەقامی 120 مەتری هەولێر بەرەو تەواوبوون دەچێت، بەلام تا ئێستا دەستنەكراوە بە دروستكردنی شەقامی 100 مەتری سلێمانی، چەندین پرسیاری تریشی ئاراستەی كوڕە تاڵەبانیەكە كردووە.
ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه باسى له مه‌ترسى داڕوخانى سلێمانى كردووه و ئاشكراشى ده‌كات له داهاتوو به‌وردى ئه‌و بابه‌ته بڵاوده‌كاته‌و.
کاک قوباد
چه‌ندین نه‌فه‌قو به‌رزه پردی هه‌ولێر ته‌واوبوو، سلێمانیش سێ پرد‌و به‌رزه پردی هه‌یه وه‌ستاوه.
شه‌قامی ١٢٠ مه‌تری هه‌ولێر ته‌واو بوو، سلێمانیش ده‌ستینه‌کردووه به شه‌قامی ١٠٠ مه‌تری
بودجه‌ی مانگانه‌ی دۆخی له‌ناکاوی پاریزگاری هه‌ولێر ٢٠٠ ملیۆن دیناره‌و سلێمانیش ٢٥ ملیۆن
هه‌رچه‌نده دڵخۆشم له‌نێو ئه‌و هه‌موو گه‌نده‌ڵی و دزییه‌ی له کوردستاندا هه‌یه ئه‌مڕۆ شه‌قامی ١٢٠ مه‌تری، که شه‌قامێکی مۆدێرنه‌و چه‌ندین پرد‌و به‌رزه پردی تێدایه‌کرایه‌وه، به‌ڵام شه‌قامی ١٠٠ مه‌تری سلێمانی ساڵانێکه وه‌ستێنراوه‌و کاری تێدا ناکرێت.
له‌ماوه‌ی ئه‌م سێ ساڵه‌دا چه‌ندین نه‌فه‌ق و به‌رزه پرد له شه‌قامی ١٠٠ مه‌تری و ١٢٠ مه‌تری هه‌ولێر ته‌واوبوو، به‌ڵام سلێمانی ٣ نه‌فه‌ق و به‌رزه‌پردی هه‌یه ڕاگیراوه.
بودجه‌ی مانگانه‌ی پارێزگاری هه‌ولێر بۆ دۆخی له ناکاو ٢٠٠ ملیۆن دیناره، به‌ڵام هی پارێزگاری سلێمانی ٢٥ ملیۆن دینار.
سلێمانی له‌به‌رده‌م داڕوخانێکی گه‌وره‌دایه( له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا به لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ورد بڵاوی ده‌که‌یه‌نه‌وه).
هیچ حیزب و به‌رپرسێک قسه‌یه‌کی جدی نییه بۆ ئه‌م زوڵمه‌ی له سلێمانی ده‌کرێت.
به‌ڵام زۆرێک بۆ داگیرکردنی زه‌وی و گه‌نده‌ڵی له داهات و خه‌رجی سلێمانی و قۆرخکاری له بازاڕی سلێمانیدا ئازان.
کێ خۆی به خاوه‌نی سلێمانی ده‌زانێت؟
ده‌بێت جێگری سه‌رۆکی حکومه‌ت، قسه‌یه‌کی جدی هه‌بێت له‌سه‌ر داڕوخانی سلێمانی.
ده‌بێت گۆڕان که زۆرینه‌ی خه‌ڵکی ئه‌م پارێزگایه‌ی له‌گه‌ڵه قسه‌یه‌کی جدی هه‌بێت.
عه‌لی حه‌مه ساڵح
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک