زەنگ
به‌شێك له مرۆڤه‌كان ڕوبه‌ڕووی گرفتی له‌ده‌ستدانی حه‌ز و ئاره‌زووی سێكس كردن ده‌بنه‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هۆكاره‌كه‌ی بزانن، ئه‌و گرفته‌ش به‌بێ جیاوازی تووشی گه‌نجان و كه‌سانی به‌ساڵاچوو و هه‌روه‌ها ژنان و پیاوان ده‌بێته‌وه.
لای خۆشیانه‌وه پزیشكانی ده‌روونناسیی و هه‌روه‌ها پسپۆڕانی بواری نه‌خۆشییه‌كانی سێكس، هۆكاره‌كانی دروستبوونی ئه‌و گرفته‌یان شیكردۆته‌وه و نه‌مانی ئاره‌زووی سێكس كردن ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ كۆمه‌ڵێك فاكته‌ر، كه ماڵپه‌ڕی (فۆكس) ئه‌ڵمانی له چه‌ند خاڵێكدا كورتیكردوونه‌ته‌وه و له‌م خاڵانه‌ی لای خواره‌وه‌دا خستوونیه‌تیه‌ڕوو:
1-خه‌مۆكیی؟، چونكه خه‌مۆكییوا له مرۆڤ ده‌كات چێژ له پرۆسه‌ی سێكسكردن وه‌رنه‌گرێت.
2- به‌شێك له ده‌رمانه‌كان، به‌تایبه‌ت هێوركه‌ره‌وه‌كان، كه ئاره‌زووی سێكسكردن لاواز ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تیش لای پیاوان.
3- هه‌ندێك له‌و ده‌رمانانه‌ی بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ به‌كارده‌هێنرێن، به‌هه‌مانشێوه ئاره‌زووی سێكسكردن لای مرۆڤ كه‌مده‌كه‌نه‌وه.
4- خۆماندووكردن و ئه‌و نه‌خۆشییانه‌ی تووشی جومگه‌كان ده‌بن، چونكه مێشكی مرۆڤ له‌و دۆخانه‌دا جۆش و خرۆشی بۆ سێكسكردن و چێژوه‌رگرتن له‌و پرۆسه‌یه نامێنێت.
5- حه‌بی ڕێكگریكردن له دووگیانبوون و منداڵبوونیش وا له ژنان ده‌كات به‌ڕاده‌ی پێویست چێژ له سێكسكردن وه‌رنه‌گرن، چونكه ئه‌و جۆره حه‌بانه مادده‌ی (برۆجسترۆن) له‌خۆده‌گرن.
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک