زەنگ
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بوجه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار زیاتر لە 54 ملیار دینارە.
ئەحمەد حاجی ڕەشید، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، بودجەی سەرۆكایەتی كۆمار بڕه‌كه‌ی به تێكڕایی ده‌كاته(51،984،804) په‌نجا و یه‌ك ملیار و نۆسه‌د و هه‌شتا و چوار ملیۆن و هه‌شسه‌د و چوار هه‌زار دیناره.
ئەحمەد حاجی ئەوەشی خستەڕوو، ته‌نها یه‌ك دامه‌زراوه‌ی دیكه سه‌ر به‌م سه‌رۆكایه‌تییه ئه‌ویش كۆمه‌ڵگای زانستی یه كه بوجه‌ی بۆ ته‌رخانكراو بۆ ئه‌م دامه‌زراوه‌یه (2841287) دوو ملیار و هه‌شتسه‌د و چل و یه‌ك ملیۆن و دووسه‌د و هه‌شتا و حه‌وت هه‌زار دیناره.
وتیشی: " به‌تێكڕی بودجه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ده‌كاته (54،826،091)په‌نجا و چوار ملیار و هه‌شتسه‌د و بیست و شه‌ش ملیۆن و نه‌وه‌د و یه‌ك هه‌زار دینار كه‌په‌یكه‌ری بوجه‌ی به‌كاربردنی ئه‌م سه‌رۆكایه‌تیه زۆربه‌ی بۆ موچه ده‌ڕوات بڕی (40222513)چل ملیار و دووسه‌د و بیست و دوو ملیۆن و پێنج سه‌د و سیانزه هه‌زار دیناره و بڕ(731300) حه‌وت ملیار و سێسه‌د و سیانزه ملیۆن دیناره،دووسه‌د و ده‌هه‌زار دیناری بۆ شمه‌ك و خزمه‌تگوزاریه‌كان ته‌رخان ده‌كرێت، ئەه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه بۆ بابه‌یته‌كانی دیكه".
ئه‌م سه‌رۆكایه‌تیه په‌یكه‌رێكی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌یه كه(1068) فه‌رمانبه‌ری هه‌یه به‌م شێوه‌یه (19)كه‌س به‌پله‌ی وه‌كیل وه‌زیر،(21)كه‌س به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی،كه ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه بۆ پله‌كانی (یه‌ك تا ده)یه.
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک