زەنگ
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ریده‌گه‌یەنێت،چاكسازیه‌كه‌ی عه‌بادی په‌رله‌مانی به‌هه‌ڵه‌دا برد چونكه له بری ئه‌وه‌ی خه‌رجی و رێژه‌ی گه‌نده‌ڵی كه‌م بكاته‌وه زیادی كردووه،ده‌شڵێت، هه‌ندێ خه‌رجی (10) قات زیادی كرد‌وه.
ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید،بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق،له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:" چاكسازیه‌كه‌ی عه‌بادی په‌رله‌مانی به‌هه‌ڵه‌دا برد چونكه به‌شی دووه‌می ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه په‌رله‌مان به‌خشیه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بریتی بوو له كه‌م كردنه‌وه‌ی وه‌زارته‌كان دیاربوو سه‌رۆك وه‌زیران مه‌به‌ستی خۆی هه‌بوو له‌م كه‌م كردنه‌وه‌یه كه بریتی بوو له :1.كه‌م كردنه‌وه‌ی ژماره‌ی وه‌زاره‌ته‌كان به‌مه‌ستی كه‌م كردنه‌وه‌ی رۆتین و پانتایی ده‌وڵه‌ت و كه‌م كردنه‌وه‌ی یه‌كه ژمێریاییه‌كان.2.گۆڕینی جۆری وه‌زیره‌كان بوو كه عه‌بادی حه‌زی به‌هه‌ندێ وه‌زیر نه‌ده‌كرد".
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی ئاشكراشی كرد كه:"له كاتی تاوتوێكردنی یاسای یه‌كخستنی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و وه‌زاره‌تی زانست و ته‌كنه‌لۆژیا بۆمان ده‌ركه‌وت ئه‌و یه‌كخستنه نه‌ك خه‌رجیه‌كانی كه‌م نه‌كردوه‌ته‌وه به‌ڵكو هه‌ندێ خه‌رجی (10) قات كردووه‌ته‌وه له‌وانه وه‌زاره‌تی زانست و ته‌كنه‌لۆژیا نزیكه (10000) ده هه‌زار فه‌رمانبه‌ری هه‌یه كه نزیكه‌ی (3000) فه‌رمانبه‌رایان ده‌گوزرێته‌وه بۆ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا كه هه‌ڵگری پله‌ی زانستی دكتۆرا‌و ماسته‌رن ئه‌وانه ده‌بێت ده‌رماڵه‌كه‌یان 100% بۆ زیاد بكرێت، وه مانگانه نزیكه‌ی (10) ملیار دینار زیاد ده‌كات كه ساڵانه نزیكه (120) ملیار دینار ده‌بێت له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه له‌وه‌زاره‌ته‌كه‌ی خۆیان بمێنن ئه‌و زیاده‌یه نابێت".
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید،كه له‌هه‌مانكاتدا سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامیه ده‌شڵێت:"بۆیه چاكسازیه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له بری ئه‌وه‌ی خه‌رجی كه‌م بكاته‌وه زیادی كردووه، له بری ئه‌وه‌ی رێژه‌ی گه‌نده‌ڵی كه‌م بكاته‌وه زیادی كردووه چونكه مه‌به‌ست له چاكسازی ئه‌وه‌یه كه سه‌ره‌نجام خه‌رجیه‌كانی حكومه‌تی تێدا كه‌م بێته‌وه‌و رێژه‌ی گه‌نده‌ڵێش كه‌متر بێته‌وه بۆیه هه‌ر بڕیارێك دیڕاسه و لێكۆڵینه‌وه‌ی وردی بۆ نه‌كرێت بڕیارێكی سه‌ركه‌وتو نابێت ئه‌وه‌ش چاكسازیه‌كه‌ی عه‌بادی بوو".
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک