زەنگ
غالب محەمەد، سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، حكومەت دەستی لە گرانكردنی بەنزین هەیە، دەشڵێت، نرخی لیترێك لە 525 دینارەوە بۆ 575 دینار گرانكراوە.
((حكومەتی هەرێم دەستی هەیە لە گرانكردنی بەنزین))
دوای ئه‌وه‌ی به‌دواداچوونمان كرد ، بۆ هۆكاری گرانبوونی به‌نزین بۆمان ده‌كه‌وت كه هه‌ر دوو پاڵاوگه‌ی بازیان و كه‌ڵه‌ك نرخی به‌نزینیان گران كردووه .
پاڵاوگه‌ی كه‌ڵه‌ك لتری به‌نزین له (525) دینار گرانكردووه بۆ( 575 ) دینار به‌مه‌ش لتری (50) دینار زیادی كردووه ،هه‌ر وه‌ها پاڵاوگه‌ی بازیان لتری به‌نزینی له (520) دینار زیاد كردووه بۆ (560) دینار به‌ه‌ش نرخی لترێكی به‌نزین 40 دینار زیادی كردووه .
كه‌واته ده‌توانین به‌ڵێن حكومه‌تی هه‌رێمی كردستان ده‌ستی هه‌یه بۆ گرانبوونی نرخی به‌نزین چونكه 50% به‌نزین له ناوخۆ دابین ده‌كرێت و 50% له ده‌ره‌وه ، ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه دێت هیچ گۆڕانكاریه‌ك ناهاتوه له سه‌ر نرخه‌كه‌ی و نرخی دولاریش له چاو مانگێك پێش ئێستا دابه‌زیوه ، كه‌واته حكومه‌تی هه‌رێم نه‌ك یارمه‌تیمان نادات بۆ ئه‌رزانكردنی نرخی به‌نزین به‌ڵكو كار بۆ ئه‌وه ده‌كات كه نرخه‌كه‌ی گران بكات له‌م كاته كه هاوڵاتیانی هه‌رێم له قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی دارایین و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بێ موچه‌ن .
نوسراوێكم ئاراسته‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن كرد كه به‌زوترین كات ، به نوسراو ئاگاداری هه‌ر یه‌ك ( ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ، لیژنه‌ی باڵای نه‌وت وغاز له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ، وه‌زیری سامانه‌سروشتیه‌كان ) بكات و داواكار بێت كه یارمه‌تیمان بده‌ن بۆ ئه‌رزانكردنی نرخی به‌نزین نه‌ك كار بۆ گرانكردنی بكه‌ن.
غالب محمد عه‌لی
س.لیژنه‌ی وزه‌و پیشه‌سازی وسامانه‌سروشتیه‌كانی ئه‌نجومه‌ن
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک