زەنگ
نووسەر و وەرگێڕی دیاری باشووری کوردستان محەممەدی مەلا کەریم ، لە تەمەنی 86 ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
محەممەدی مەلا کەریم یان حەمەی مەلا کەریم نووسەر و وەرگێڕی کورد و کوڕی زانای کورد مەلا عەبدولکەریم مودەڕیسە، خاوەن چەندین کتێب و لێکدانەوەی دیوانی شاعیرانی کلاسیک و لیکۆڵینەوەیە.
محەممەدی مەلا کەریم، ساڵانێکە بەدەست نەخۆشییەوە دەناڵێنێت و بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 12-3-2017 لەشاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
محەممەد عەبدولکەریم محەممەد
کوڕی زانای ناودار مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس
لە 14-8-1931 لە ناحیەی بیارە لەدایکبووە
فەقێیەتی لای باوکی تەواوکردووە
زمانەکانی عەرەبی و فارسی زانیوە
لێکدانەوەی بۆ دیوانەکانی مەحوی، گۆران و بێخود کردووە
زاراوەی هەورامی بەباشی زانیوە
داڕشتنەوەی بۆ شیعرەکانی مەولەوی کردووە
پێداچوونەوەی بۆ دیوانی (شیرین و خوسرەو)ی خانەی قوبادی کردووە
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک