شيعرى ڕۆستەم خامۆش
هەڵەبجـەی ئـازیــز شـــاری شیرینـم
هــەر ئــاوەدان بـی مەڵبەنـدی ژینـم
تـــۆ ســەربـڵندی لــە گـشــت جیهانا
جـــوان و ڕەنـگـینی لــــە کوردستانا
ئـەی هەڵەبجەکەم پایتەختی ئاشتی
جـێـگـــەی شــــانـــازی وردو درشتی
شــــــاری دێـریـنـی پـێکـــەوە ژیانی
بـاوەشـــی ســــۆزو ئـەویـنـی گیانی
شـارەجـوانـەکـەم تـۆ خۆشەویستی
تـۆی لـە نێو دڵان ، لـە بیـرو هەستی
ئـازیزو شیرین ، وەک سۆمای چاوی
پایتەختی ئـاشتـی جوانتریـن نـاوی
تێبینی : ئەم شیعرە کراوە بە گۆرانی
شیعری : ڕۆستەم خامۆش
ئاوازی : جوان کەریم
وتنی : ژیلا تەها
مۆسیقاو تۆمار : خالید فەتاح
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک