زەنگ
زۆر له ئافره‌تان ده‌ناڵێنن به‌و ئازاره‌ی كه تووشیان ده‌بێ له كاتی سووڕی مانگانه، به‌ڵام دره‌نگ بوونی سووڕی مانگانه له لایه‌ن هه‌ندێ له ئافره‌تانه‌وه ده‌بێته هۆی دڵه ڕاوكێ و نیگه‌رانی زۆر.
دره‌نگ بوونی سووڕی مانگانه له كاتی سك پڕی شتێكی ئاساییه، به‌ڵام كێشه‌كه له‌وه‌دا ده‌رده‌كه‌وێ كه سكی پڕ نه‌بێ دره‌نگیش بێ سووڕی مانگانه‌ی.
چه‌ندین هۆكار هه‌ن بۆ ئه‌م كێشه‌یه كه پێویسته ئافره‌تان ئاگاداتریان بیێ.
*كاتێ كه به‌شێك له ده‌ماغ تووشی په‌شۆكان و ماندووبوون دێتن به‌تایبه‌تی ئه‌و به‌شانه‌ی كه په‌پوه‌ندی به ڕێكخستنی هۆرمۆنه‌كانی سووڕی مانگانه‌وه هه‌یه.
*كێشه‌ی ڕێكخستنی ده‌ردانی لیكه‌ڕژێنی ده‌ره‌قی : ئه‌م جۆره لیكه ڕژێنانه به‌رپرسیاره له ڕێكخستنی خواردنی له‌ش . كاتێ كه ئه‌م جۆره ڕژێنانه تووشی كێشه ده‌بێت و ئه‌وا كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌بێت له‌سه‌ر دره‌نگ بوونی سووڕی مانگانه.
* زوو دابه‌زینی كێشی له‌ش و وه‌رزشی زۆر.
* به‌كارهێنانی حه‌بی مه‌نع .
* كاتێ كه منداڵدانی ئافره‌ت كێشه‌ی هه‌یه .
جگه له‌م هۆكارانه كه‌له‌وانه‌یه كاریگه‌ری زۆر خراپ درووست نه‌كات ، به‌لام پێویسته له‌م كاتانه‌دا دكتۆری تایبه‌ت ببینی
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک