شيعر بۆ مناڵان... نێرگز


 نێچیروان جاسم

پەڕپەڕ و زەرد و سپی ڕەنگە
لاسكەكەی جوان و قەشەنگە
بەبێ‌ دركە, بۆنی خۆشـــە
ئارامی ئاوەز و هۆشــــــە
لە خاكەوە سەر دەردێنێ‌
مژدە و خۆشیمان بۆ دێنێ‌
ڕەنگین دەكا دەر و دەشت
سەراپا دەبێ‌ بە بەهەشت
چەپكە گوڵی نێو دەستانە
جوانترین گوڵی گوڵــــدانە
دەستە خوشكەكەی نەورۆزە
دیاریی میللەت و هـــــۆزە
نێرگز, نیشانەی بەهـــاری
شاگــوڵەكەی كوردەواری

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک