زەنگ
ئاسایشی سلێمانی لەگەڵ لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت لە ناو شارەكە بڕی 5 تۆن برنجی كرماوی دەستی بەسەرداگیرا.
دەقی ڕاگەیەندراوەكە:
بۆ /كەناڵەكانی ڕاگەیاندن / بەڕێز
بابەت / دەست بەسەراگرتنی برنجی خراپ بوو
لەدرێژەی كارو چالاكیەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەكانی قائمقامیەتی سلێمانی , بەمەبەستی بنبڕكردن و نەهێشتنی هێنان و بازرگانی كردن بە هەموو جۆرە كاڵا و خۆراكێكی قەدەغەكراوو ماوە بەسەرچو خراپ بوK لەناو بازاڕەكانی هەرێمی كوردستاندا , كە زیانی بۆ سەر ژیانی هاوڵاتیان و كۆمەڵگاو ئابووری هەرێمی كوردستان هەیە , هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی , توانییان لە شەوی 28/2/2017 لە ناوشاری سلێمانی و لە دوو گەرەكی جیاوازدا و لە دوو كۆگای ماڵاندا دەستبگرن بەسەر ( 5 ) پێنج تەن برنجی جۆری ( سەنوایت ) دا كە بە شێوازێكی نادروست لە ناوكۆگای ماڵان و شوێنی نەشیاو دا هەڵگیرابوون , برنجەكە خراپ بوو بوو كرمی كردبوو شێی هێنابوەوە بە كەڵكی بەكار هێنان نەمابوو , خاوەنەكەی بەنیاز بووە وشكی بكاتەوە و لەئاشی بداتەوە و دواتر لە ناوكیسەی تایبەتدا لەبازاڕەكاندا بیفرۆشێتەوە , , سەرجەم برنجەكە دەستی بەسەردا گیراو خاوەنەكەی ڕوو بەڕووی یاسا دەكرێتەوە بەمەبەستی گرتنە بەری ڕێكاری یاسایی بەرانبەری .
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک