خەنە.... چارەسەری سیحری


زەنگ- ئایندەسازی


خەنە باشترین ڕێگەیە بۆ ڕەنگكردنی قژ بە شێوەیەكی سروشتی، لە دێرزەمانەوە مرۆڤ ناسیویەتی و بۆ زۆر مەبەست بەكاری هێناوە، وەك جوانكاری و پزیشكی.

لە سەردەمی فیرعەونەكاندا بۆ ڕەنگكردن و ڕازاندنەوەی دەست و ڕەنگكردنی قژ و چارەسەری برین و گوڵەكەشی بۆ بواری عەتر و بۆنخۆشی بەكارهێناوە.

هاڕاوەی خەنەیان بۆ لاشەی مردوەكان بەكارهێناوە تا بۆن نەكەن، چونكە خەنە لە ناوبەری هەموو بەكتریایەكە.

پێغەمبەری خودا( درودی خوای لەسەر بێت) لە زۆر فەرمودەدا ئاماژەی بە بەكارهێنانی خەنەكردووە، هەركاتێكیش توشی برین یان ڕووشاوی و زبربوونی پێست بوایە خەنەی وەك چارەسەر بەكاردەهێنا، هەر كەسێكیش سەردانی بكردایە و داوای چارەسەری پێیەكانی بكردایە پێغەمبەری خودا دەیفەرموو بڕۆ خەنەی تێگرە.

تا ئەمڕۆش خەنە لە ڕیزی پێشەوەیە لە بواری جوانكاری پیاوان و ئافرەتان، بە تایبەتی بۆ ڕازاندنەوە.
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک