لە سلێمانی خۆراكێكی زۆر لە ناوبرا


زەنگ

لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەستبەسەر زیاتر لە 3 تۆن خواردن و مەوادی بەسەرچوو زیان بەخشدا دەگرن و لە ناوی دەبەن.

خالید محەمەد، سەرۆكی لیژنەی لە ناوبردنی سەر بەلیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، زیاتر لە 3 تۆن خواردن و مەوادی بەسەرچوو زیان بەخشیان لەناوبرد كە پێشتر لەلایەن لیژنەكانەوە لە چەند شوێنێكی شاری سلێمانی دەستی بەسەرداگیراوە.

خالید محەمەد ئەوەشی خستەڕوو، مەوادەكان پێكهاتووە لە بڕێكی زۆر زەیتوون كە ماوەی بەكارهێنانی بەسەرچووە و هەروەها بڕێكی تر لە خواردنەوە گازی و كهولییەكان كە پاش پشكنین دەركەوتووە گونجاو نیە بۆ بەكار هێنان.


وتیشی " هەموو ئەو خواردن و مەوادانەی كە دەستیان بەسەردا گیرابوو بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی لەناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی لە ناوبران".
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک