زهنگ
لە شاری سلێمانی هاوڵاتیەك دوای ئەوەی ژنەكەی خۆی دەكوژێت، كۆتایی بە ژیانی خۆشی دەهێنێت.
ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەرەکی قڕگە هاوڵاتی (ه. م. م) لە دایکبوی ساڵی ۱۹۸٥ کە پیشەی کاسب بووە ژنەکەی خۆی بەناوی ( د. ع. س) لە دایکبوی ۱۹۹۰ کە ژنی ماڵ بووە لە ماڵی خۆیاندا دەکوژێ و دوای ڕوداوەکە خۆشی دەکوژێ.
پاش ڕوداوەکە هێزەکانی پۆلیسی سلێمانی گەشتنە شوێنی ڕووداوەکە پاش ئەنجامدانی کەشف و هێڵکاری شوێنی ڕووداوەکە تەرمەکان ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کران بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر.
بە پێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان هۆکاری ڕوداواکە نەزانراوەو لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک