زەنگ
گۆشەی ئابووری ژووری توێژینەوەی بزووتنەوەی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت، داهاتی مانگی ڕابردووی هەناردەی نەوت زیاتر لە 2 ملیار دۆلارە و 16 ملیۆن بەرمیل نەوت فرۆشراوە.
لە رٍاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بە زەنگ دراوە ئاماژە بەوە كراوە، مانگی 2 حكومەتی هەرێم 16 ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل نەوتی فرۆشتووە بۆ یەك بەرمیل 47 دۆلار و داهاتەكەی 2 ملیار دۆلار بووە.
(( داهاتی مانگی (2) زیاتر له یه‌ك ملیار دولاره ))
هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له مانگی (2) به بۆری له رێگه‌ی به‌نده‌ری جیهان زیاتر له 16.500.000 ملیون به‌رمیل ، وه هه‌ر وه‌ها هه‌نارده كردنی نه‌وتی كه‌ركوك یه‌كسانه به (8.230.000) ملیون به‌رمیل به رێگه‌ی بۆری له رێی هه‌رێمی كوردستان ، وه‌ك ده‌زانین كه به پێی رێكه‌وتنی هه‌رێم له گه‌ل به‌غداد له سه‌ر نه‌وتی كه‌ركوككه له رێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌نارده ده‌كرێت ،دابه‌ش ده‌كرێت له نیوانیان .
ئه‌گه‌ر تێكرای نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت برنت به (56) $ له بازاری جهان
تێكرای نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت به (47) $ دانرێت كه 9 دولار كه‌متره له بازاری جهان
• هه‌نارده‌ی نه‌وت هه‌رێم به رێگه‌ی بۆری له مانگی (2) = 16.500.000 ملیون به‌رمیل
هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم له یه‌ك رۆژدا = 589.286 هه‌زار به‌رمیل
داهاتی نه‌وتی به بۆری هه‌رێمی كوردستان له مانگی (2) = 16.500.000 به‌رمیل x
47 دولار = 775.500.000ملیون دولار
• وه‌ك ده‌زانین داهاتی یه‌ك مانگ به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كان كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی سامانه‌سروشتیه‌كان ده‌فرۆشرێت به بازرگانه‌كان زیاتره له 150.000.000 ملیون دولار ، به تایبه‌تی كه ئێستا به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كان به شێوه‌یه‌كی بازرگانی ده‌فرۆشرێت و هیچ پاڵپشتیه‌كی حكومه‌ت نه‌ماوه بۆ سووتامه‌نی .
• وه‌ك ده‌زانین كه به پێی رێكه‌وتنی هه‌رێم له گه‌ل به‌غداد له سه‌ر نه‌وتی كه‌ركوككه له رێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌نارده ده‌كرێت ،دابه‌ش ده‌كرێت له نیوانیان ، كه‌واتا :
هه‌نارده كردنی نه‌وتی كه‌ركوك = (8.230.000) ملیون به‌رمیل
به‌شی هه‌رێمی كوردستان له نه‌وتی كه‌ركوك = 4.115.000 ملیون بەرمیل نەوت
داهاتی نه‌وتی كه‌ركوك ( هه‌رێمی كوردستان ) = 4.115.000 ملیون بەرمیل نەوت
x 47 $
= 193.405.000 ملیون دولار.
****** كۆی داهاتی نه‌وت و به‌رهه‌مه‌نه‌وتیه‌كان له هه‌رێمی كوردستان = 775.500.000 ( نه‌وتی هه‌رێم به بۆری ) + 150.000.000 $ ملیون (به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كان ) + 193.405.000 $ ملیون (نه‌وتی كه‌ركوك بۆ هه‌رێم )
=1.118.905.000 ملیار دولار
له كوتایدا ئه‌توانین به‌ڵێین كه له مانگی(2) ی 2017 داهاتی ( نه‌وتی به‌رێگه‌ی بۆری ، به‌رهه‌مه‌نه‌وتیه‌كان) له هه‌رێمی كوردستان زیاتر یه‌ك ملیار دولار بوه ، جگه له داهاتی نه‌وت به ته‌نكه‌ر و داهاتی ناوخۆ، كه به‌و داهاته ده‌توانرێت موچه‌ی ته‌واوی فه‌رمانبه‌ران بدرێت و باشه‌ێكیشی ده‌مێنێته‌وه بۆ خزمه‌تگوزاری ، به‌ڵام وه‌ك ده‌بینین هه‌تا دێت قه‌یرانه‌ی دارای گه‌وره‌تر كه ده‌بوایه پێچه‌وانه‌كی بوایه .
ئاماده‌كراوه له لایه‌ن گۆشه‌ی ئابوری – ژوری توێژینه‌وه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
غالب محمد عه‌لی
ئه‌نوه‌ر كه‌ریم
5.3.2017
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک