زەنگ
لیژنەی لەناوبردنی سەر بە لیژنەھاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماری مانگی 3 ساڵی 2017 بڵاوكردەوە كە زیاتر لە سەد تۆن خواردن و ماددەی ماوە بەسەرچوو لەلایەن لیژنە ھاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانیەوە دەستی بەسەردا گیراوە.
لە ئاماری لیژنەی لەناوبردندا ھاتووە، بەشێك لەو خۆراك و ماددە ماوە بەسەرچوانە، لەلایەن خاوەنەكانیاوە لیژنەھاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لێ ئاگاداركردۆتەوە كە ھاوكاری بكرێت بۆ لەناوبردنی ئەو خۆراك و ماددە ماوە بەسەرچووە.
كۆی ئەو خۆراك و ماددە ماوە بەسەرچووەكان كە پێك ھاتوون لە (خواردن و خواردنەوەی گازی و موادی جوانكاری) 105 سەدو پێنج تۆنە و سەرجەمیان لەناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی و بەسەرپەرشتی لیژنەھاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لەناوبراون.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک