زەنگ
ئێوارەی دوێنێ سێ شەممە، منداڵێكی تەمەن 11 ساڵ لە ڕێگەی پەتەوە خۆی خنكاند.
پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردەوە، ئەو مێرمنداڵە ناوی (م. س. ڕ) تەمەن ۱۱ ساڵ لە ماڵی خۆیاندا لەگەڕەکی قلیاسان بەحەبل خۆی خنكاندووە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، پاش ئاگادارکردنەوە هێزەکانی پۆلیس گەشتنە شوێنی ڕوداوەکەو کەشف و هێڵکاری شوێنی ڕوداوەکە کراو تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراو لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە.
بەوتەی کەس و کارەکەی کوڕەکەیان هیچ کێشەیەکی لەگەڵ کەسدا نەبووە.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک