شیعری : ئەمین محەمەد / سلێمانی
ئــەو چـۆلـەکـە بچکـۆلـە
لـەگـەڵ منــدا هـاوپـۆلـە
بـەیـانــی زوو هەستـاوە
بـەدەم خـۆزگـەو بـڕواوە
جانتای کـردۆتــە شـانـی
دەفـــڕێ بــە بـاڵــەکـانـی
دوا نـــاکــــەوێ ئــازایــە
هـیــوای زۆر لـە دڵـدایــە
ئەو پێش من لە گۆڕەپان
ڕاوەستا بوو دەیجریوان
لـە دوای ســرود چۆلەکـە
هــەڵــفـــڕی بـــۆ پـۆلەکـە
بچکۆلانەو ئێسک سـووک
وێنـەی کێشـا بە دەنـووک
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک