زەنگ
غالب محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئه‌وه‌ی داوای پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كمان كرد بۆ به‌دواداچوون له‌پرۆژه‌ی هێلانه سیتی له كه‌لار، ئه‌مرۆ له ئه‌نجومه‌ن لیژنه‌یه‌كیان پێكهێنا له ( به‌نده ، خه‌دیجه خان ، كاك صه‌باح ) ، له‌م هه‌فته سه‌ردانی لایه‌نی په‌یوه‌ندی دار ده‌كه‌ین له كه‌لار و ده‌ربه‌دیخان به مه‌به‌ستی به‌دواداچوونی ته‌واو بۆ ئه‌و پرۆژانه‌ی رووناكی یه‌ك و دوو.
ئه‌میش ده‌قی نووسراوه‌كه‌مه كه ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نم كردبوو ، به ته‌واوه‌تی باس له كه‌م و كورتیه‌كانی ئه‌م پرۆژه ده‌كه‌م :
پرۆژه‌ی ( هێلان ستی ) كه مۆله‌تی وه‌ربه‌رهێنان ژماره (185) له به‌رواری ( 13/7/2009) دراوه به وه‌به‌رهێنه‌ر ( احمد حسن صالح) به مه‌به‌ستی درووست كردنی (872) یه‌كه‌ی نیشته‌جێ بوون له شاری كه‌لار .
پرۆژه‌كه چه‌ند كێشه‌یه‌تێدایه به پێی كۆنوسی كه له به‌رواری 24/2/2015 كراوه :
1. به‌پێی موڵه‌تی وه‌به‌رهێنانی ژماره (185) كه ده‌رچووه له رێكه‌وتی (13/7/2009) ، پرۆژه‌كه كه پێك هاتووه له (872) یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون به‌ڵام وه‌به‌رهێنه‌ر پرۆژه‌كه بێ ره‌زامه‌ندی لایه‌نی په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌ستاوه به درووست كردنی (923) یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون ، كه (51) یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی زیاتره ( ته‌جاوزه ) ، كه 34 دانه‌ی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی له سه‌ر زه‌وی شاره‌وانی كه‌لار درووست كراوه ، كه ره‌گه‌زه‌كه‌ی سه‌وزایهی یه ده‌كه‌وێته ده‌روه‌ی پرۆژه‌كه .
2. له چه‌ند شه‌قامێك ناو پرۆژه‌كه هه‌ستاوه به كه‌م كردنه‌وه‌ی پانی شه‌قامه‌كه وه‌ك شه‌قامی (12) م كرلوه به شه‌قامی (10) م ، شه‌قامی (12)م كراوه به شه‌قامی (8 ) م به‌مه‌ش رووبه‌ری ( 29104 ) متر دووجار قیر له شه‌قامه‌كه كه‌م كراوه‌ته‌وه كه یه‌ك متری به (20) هه‌زار دینار ده‌كه‌وێت .
3. ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی كه پێویسته بووه ، به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌ندازیاری رێك‌وپێك درووست نه‌كراوه ، زۆربه‌ی به ئاستێكی نزم جێ به‌جێ كراوه ، كه دوای چاك كردنی له لایه‌ن خاوه پرۆژه‌كه‌ش ، له كۆنووسی هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ چاككردنی پرۆژه‌كه هاتووه له ژماره‌ی (644) له رێكه‌وتی 23/ 5م 2016 ، كه له كوتایدا ده‌ڵێت " بۆ یه گه‌شتینه ئه‌م ئه‌مانجه‌ی كه كه‌س ناتوانێت بچێته ژێر به‌رپرسیارێتی پرۆژه‌كه و ئیشه‌كانی خراپه" كه‌واتا به پێی لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندی پرۆژه‌كه هیچ چاك ساسیه‌كی ئاندازیاری له پرۆژه‌كه نه‌كردووه دوای فه‌رمانی ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌به‌رهێنان ژماره (225) له رێكه‌وتی 28/ 5/2015 .
4. نه‌بوونی سایت پلانی بۆری ئاوی پرۆژه‌كه له گه‌ڵ نه‌به‌ستنه‌وه‌ی به بیره‌كانی ئاو خوارده‌نه‌وه‌ی ناو پرۆژه‌كه به یه‌كتره‌وه . وه‌هه‌ر وه‌ها بۆری له جۆری ( پۆلی ئه‌سیلین) به قه‌باره‌ی (8) بار نیه ، هه‌تا ئێستا پرۆژه‌ی ئاوه‌كه‌ی له لایه‌ن به‌رێوبه‌رایه‌تی ئاوی كه‌لار و گه‌رمیان وه‌رنه‌گیراوه به هۆی ئه‌وه‌ی پرۆژه‌كه‌ی وه‌ك خۆی جێ به‌جێ نه‌كراوه .
** پێشنیار بۆ چاره‌سه‌ر كردن به پێی كۆنوس كه له رێكه‌وتی 24/2/2015 كراوه كه هه‌تا ئێستا جێ به جێ نه‌كراوه :
1. وه‌به‌رهێنه‌ر ره‌زامه‌نی ده‌ربڕی له سه‌ر درووست كردنی (60) یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون به سه‌رجه‌م خزمه‌تگوزایه‌كه‌یه‌وه كه بێ به‌رانبه‌ر به سه‌ر هاوڵاتیان دابه‌ش بكرێت وه هیچ پابه‌ن بوونێكی دارایی (التزامات المالیه ) نه‌خاته ئه‌ستوی حكومه‌ت ، به‌ڵام دوو ساڵه به سه‌ر به‌سه‌ر ئه‌م یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونانه تێپه‌ر بووه كه‌چی هه‌تا ئێستا نه‌گه‌شتوه‌ته سه‌قف به‌مه‌ش ئه‌توانم به‌ڵێم كه دوای چه‌ندین ساڵاتریش ئه‌م 60 خانووه ته‌واو نابێت ، كه به‌مه‌ش یاریكردنه به حكومه‌ت چوونكه خۆی 921 خانووی كرد به چوار ساڵ كه چی 60 خانووی به دوو ساڵ ته‌وانه‌كردووه ئه‌میش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه وه‌به‌رهێنه‌ر خۆی له‌م بابه‌ته ده‌دزێته‌وه .
2. وه‌به‌رهێنه‌ر پابه‌ند بكرێت له ماوه‌ی (45)% رۆژدا سه‌رچه‌م ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه ته‌واو بكات كه جی دوو ساڵه به سه‌ر ئه‌م كونووسه تێپه‌ر بووه هبه‌ڵام لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن ، له كۆنووسی هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ چاككردنی پرۆژه‌كه هاتووه له ژماره‌ی (644) له رێكه‌وتی 23/ 5/2016، كه له كوتایدا ده‌ڵێت "" بۆ یه گه‌شتینه ئه‌م ئه‌مانجه‌ی كه كه‌س ناتوانێت بچێته ژێر به‌رپرسیارێتی پرۆژه‌كه و ئیشه‌كانی خراپه"
كه‌واتا خزمه‌ت گوزاریه‌كانیشی ته‌واو نه‌كردووه نه‌ك له ماوه‌ی 45 رۆژ به‌ڵكو له ماوه‌ی دوو ساڵێش .
3. وه‌به‌رهێنه‌ر سایت پلانی توری ئاو پرۆژه‌كه ئاماده‌بكات و بدرێت به‌ریوه‌به‌رایه‌تی ئاوی كه‌لار به
مه‌به‌ستی بپه‌سه‌ند كردن .
4.وه‌به‌رهێنه‌ر پابه‌ند بكرێت به به‌ستنه‌وه‌ی بۆری ئاوی صرۆژه‌كه به بۆری بیره‌كان ناو پرۆژه‌كه به یه‌كتر به بۆری ناقل له ماوه‌یه‌كدا كه ده‌كاته (60) رۆژ ، به‌ڵام ماوه‌ی دوو ساڵێشه كه له سه‌ر ئه‌و بریاره رۆشتووه هه‌تا ئێستا به‌رێوبه‌ری ئاوی كه‌لار ئه‌و پرۆژه‌ی وه‌رنه‌گرتووه به هۆی كه‌م و كوری ئه‌و بۆریان و به‌ستنه‌وه‌ی ئاوه‌كه .
دوای ئه‌وه‌ی كه ئه‌م كیشه‌و پێشنیارانه‌ی كۆنوسه‌كه‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان ئاراسته‌ی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی باڵای وه‌به‌رهێنان و وه‌زیر ی شاره‌وانی گه‌شتوگوزار بۆ مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنی ، دوای كۆبوونه‌وه‌ی (23) ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌به‌رهێنان له رۆژی (4) مانگی ئایار ی ساڵی (2015) ، به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كوتای كیشه‌كانی پرۆژه‌كانی كۆمپانیا ی رووناكی له پارێزگای سلێمانی و ئیداره‌ی گه‌رمیان كه پێك هاتووه له (8) خاڵ به‌نوسراوی ژماره (225) له رێكه‌وتی 28/ 5/ 2015 ده‌چووه .
• له خاڵی (3) باس له " خه‌مڵاندنی بڕی قازانجی ئه‌و یه‌كه نیشته‌جێبوون كه به‌زیاده‌ره‌وی دروست كراون كه ژماره‌یان (79) یه‌كه‌یه له پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوون (رووناكی 2 ) له‌قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان و خه‌رجكردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ پرۆژه‌یه‌ك كه قایمقامیه‌ت و شاره‌وانی ده‌ربه‌ندیخان به گرنگی ده‌زانن بۆ قه‌زاكه ، به هه‌ماهه‌نگی له گه‌ڵ ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ، به‌ڵام زیاتر له دوو ساڵێش ئه‌بێت له سه‌ر ئه‌م بریاره هیچ پرۆژه‌یه‌ك جێبه‌جێ نه‌كراوه .
• له خاڵی (5) په‌سه‌ندكردنی كۆنووسی واژۆكراو له ئیداره‌ی گه‌رمیان له به‌رواری 24/2/2015 له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌به‌رهێنان ، كه له سه‌ره‌وه به‌چه‌ند خاڵێك كۆنووسه‌كه‌مان باس كردووه و باسی ئه‌وه‌شمان كردووه كه هه‌تا ئێستا هیچی چێ به‌چێ نه‌كراوه .
• له خاڵی (6) كه ده‌لێن " پێنه‌دانی هیچ پرۆژه‌یه‌ك وه‌به‌رهێنان و به‌ڵێنده‌رایه‌تی به كۆمپانیای روناكی هه‌تا ئه‌وكاته‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و پرۆژهانه به‌ڕێژه‌ی ( 100%) ئه‌واو نه‌كات.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و خاڵانه‌ی ( بریاری ژماره (225) له رێكه‌وتی 28/5/2015 ده‌رچووه ) مان باس كرد ، به‌ڵام هه‌تا ئێستا به‌شێكی زۆر له كێشه‌كان وه‌ك خۆی ماوه و چاره‌سه‌ر نه‌كراوه كه له گه‌ڵ خاڵه‌كانی چاره‌سه‌ركردنه‌كه به روونی باسمان كردووه كه چاره‌سه‌ر نه‌كراوه ، هه‌ر وه‌ك له كۆتا كۆنووسی ژماره (644) له رێكه‌وتی 23 /5/2016 كه باسی درووست كردنی ( لیژنه‌یه‌ك هه‌ڵسه‌نگاندنی كاری خزمه‌تگوزاریان كه كراوه به بێ سه‌رپه‌رشتی شاره‌وانی كه‌لار بۆ پرۆژه‌ی (هێلانه سیتی ) ، كه كۆنووه‌كه‌یان ده‌خۆێنیته‌وه بۆت ده‌ر ده‌كه‌وێت كه خزمه‌تگوزاریه‌كانی هیچی به شێوه‌یه‌كی ئه‌ندازیاری نه‌كراوه ، له گه‌ڵ ئه‌وه‌یش هه‌تا ئێستا به‌ڕێوبه‌ری ئاوی كه‌لار و لیژنه‌ی شاره‌وانی وه‌رینه‌گرتوه .
كه‌واتا به پێی ئه‌و نوسراوه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌به‌رهێنانی نابێت هیچ پرۆژه‌یه‌ك وه‌رگرێت هه‌تا ئه‌و كێشانه‌ی سه‌روه چاره‌سه‌ر نه‌كات ، به‌ڵام به‌رێزیان ماوه‌ی دوو ساڵه به‌شێكی زۆری ئه‌و كێشانه‌ی چاره‌سه‌ر نه‌كردووه ، كه‌چی ئێستا ده‌یه‌وێت پرۆژه‌یه‌كی تر وه‌ك ئه‌و پرۆژانه‌ی كه چه‌ندین ساڵه خه‌ڵك پێی ده‌ناڵێنێت جێ به‌جێ بكات له كه‌لار ، بۆ ئه‌م بابه‌ته‌یش وه‌به‌رهێنانی سلێمانی و گه‌رمیان ، له گه‌ڵ به‌رێوبه‌رایه‌تی پڵان دانان و شاره‌وانی گه‌رمیان و قایمقامی كه‌لار و ئیداره‌ی گه‌رمیان پشتیوانی ده‌كه‌ن .
داواكارم له به‌رێزتان لێژنه‌یه‌ك بۆ ئه‌م بابه‌ته پێك بهێنن بۆ ئه‌وه‌ی به‌دواداچوونی ته‌واو بكات بۆ ئه‌م بابه‌ته ، ئه‌گه‌ر ئه‌م پرۆژه ده‌كرێت ده‌بێت گرنتی ئه‌وه وه‌رگیرێت كه وه‌ك جاری پێشوو نابێت ، و میكانیزمێك دانرێت بۆ وه‌رگرتنی پاره‌كه و ده‌بێت پاره‌كه به هیچ شێوه‌یه‌ك به ده‌ستی نه‌درێت به كۆمپانیاكه و به پێی ئه‌و رێژه‌ی كه ته‌واوی كردووه پێی بدرێت له گه‌ڵ رچاوكردنی خزمه‌تگوزاریه‌كان وه‌ك قوتابخانه و سه‌وزای ، دانانی میكانزمی چونێتی دابه‌ش كردنی به سه‌ر هاوڵاتیان .
هه‌رواها هه‌موو كه‌یسه‌كه ره‌وانه‌ی داواكاری گشتی و ده‌سته‌ی نه‌زاهه بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌زوترین كات , ئه‌و وه‌به‌رهێنه‌ره‌كه كه‌یسكه‌ی ره‌وانه‌ی دادگا بكرێت هه‌تا به‌زوترین كات ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه چێ به چێ به‌كات له قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان و كه‌لار دایه كه هه‌تا ئێستا جێ به‌جێ نه‌كراوه ،به‌هیچ شێوه‌یك هیچ پرۆژه‌یه‌كی پێنه‌درێت و چونكه هه‌تا ئێستا دوو ساڵ له سه‌ر به‌ڵێنه‌كه‌ی رۆشتووه به‌ڵام هیچی جێ به جێ نه‌كردووه
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک