زەنگ
په‌رله‌مانتارێكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی رایده‌گه‌ێنێت،داعش شه‌رمه‌زاریه بۆ ئومه‌تی ئیسلامی چونکه بۆته په‌ڵه‌ی عه‌یبه به‌سه‌ر ئومه‌تی ئیسلامه‌وه،ده‌شڵێت،له‌دوای ڕوخانی خه‌لافه‌تی ئیسلامیه‌وه تاکو ئه‌مڕۆ هیچ وڵات و گرووپ و هێزێک له جیهان به‌قه‌د داعش زیانی به‌ئیسلام نه‌گه‌یاندوه.
سه‌لیم شوشكه‌یی، ئه‌ندامی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له پۆستێكدا كه له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك به‌ناونیشانی(داعش ئه‌م کاره‌شی کرد!!!!!) بڵاو كردوه‌ته‌وه نوسیویه‌تی، سه‌عات ١٠سه‌ر له‌به‌یانی ٩/٤/٢٠١٧ جه‌نازه‌یه‌کیان هێنایه مزگه‌وته‌که‌مان که‌وا گه‌نجێکی عه‌ره‌بی خه‌ڵکی ده‌ڤه‌ری مه‌خمور بوو کا‌تێ پرسیارم کرد به‌چی وه‌فاتی کردووه برایه‌کی به‌چاوی به فرمێسکه‌وه وتی کوژراوه ووتم کێ کوشتویه‌تی به‌ده‌م گریانه‌وه چیرۆکی کوشتنی براکه‌ی له‌لایه‌ن چه‌کدارانی داعشه‌وه به‌م شێوه‌یه گێڕایه‌وه،وتی براکه‌م ویستویه‌تی له‌ژێر ده‌ستی داعش ڕزگاری بێت و به‌ره‌و هه‌رێمی کوردستان بیت به‌و ده‌شت و ده‌ره‌وه ڕێگای گرتۆته‌به‌ر به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌لایه‌ن چه‌کدارانی داعشه‌وه ده‌ست گیر ده‌کرێت دوای دوو مانگ له‌زیندانی بڕیاری ئازاد کردنیان دا به‌فیدیه‌یی ١٦٠ وه‌ره‌قه کا‌تێ پاره‌که‌یان بۆ ده‌به‌ن تا کوڕه‌که‌یان له‌مه‌رگ رزگارکه‌ن له‌گه‌ڵ سێ که‌سی دیکه له‌به‌ندینخانه ده‌یان هێنه‌ده‌ره‌وه به‌ره‌و بازاڕێکی قه‌ڵه‌باڵغ ڕاپێچیان ده‌که‌ن سێ که‌سه‌که سزایان به‌م شێوه‌یه‌وه بوو بڕیار ده‌درێت که ده‌بێ قاچیان به‌بلۆک بشکێنرێت به‌به‌رچاوی خه‌ڵکه‌وه یه‌ک له‌دوای یه‌ک به‌بلۆک قاچیان ده‌شکێنن به‌ڵام ئه‌و گه‌نجه‌ی بڕیاری ئازاد کردنیان داب‌و به‌پاره گوله‌بارانی ده‌که‌ن".
ناوبراو ده‌شڵێت"ده‌بێ ئه‌م ڕه‌فتاره وه‌حشی گه‌ریه له‌کوێی ئیسلامدا جێگای ببێته‌وه به‌ڕاستی داعش شه‌رمه‌زاریه بۆ ئومه‌تی ئیسلامی چونکه بۆته په‌ڵه‌ی عه‌یبه به‌سه‌ر ئومه‌تی ئیسلامه‌وه بڕیاره‌کانی له‌دوورو نزیک هیچ په‌یوه‌ندی به‌ئیسلامه‌وه نیه داعش هێزێکی دڕنده‌و وه‌حشی گه‌ره که هه‌رچی ئه‌وپێناسه و تۆمه‌ته ناڕه‌وایانه‌ی که‌پێشتر له‌لایه‌ن دوژمنانی ئیسلام بۆ ئیسلام ده‌کراو ڕه‌ت کرابۆوه ئه‌وان له‌سه ئه‌رزی واقیع به‌ناوی ئیسلام ئه‌مڕۆ جێ به‌جێ یان کرد تا بڵێن به‌ڵێ ئیسلام ئه‌وه‌بوو که‌باستان ده‌کرد.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كردووه، ئه‌رکی هه‌رتاکێکی موسڵمانه که‌شاره‌زای له‌ئیسلام هه‌بێ ڕاستی ئیسلام و درۆکانی ئه‌وان بۆ موسڵمانان ڕوونکه‌نه‌وه.بۆیه له‌دوای ڕوخانی خه‌لافه‌تی ئیسلامیه‌وه تاکو ئه‌مڕۆ هیچ وڵات و گرووپ و هێزێک له جیهان به‌قه‌د داعش زیانی به‌ئیسلام نه‌گه‌یاندوه.
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک