زەنگ
عەلی حەمە ساڵح، پەرلەمنتاری گۆڕان دەڵێت، دژی بانگه‌شه‌که‌ی پارتی و یه‌کێتیم بۆ ڕیفراندۆم، بۆ ئەوەش چەندین هۆكاری هێناوەتەوە كە یەكێتی و پارتی پێكەوە دەیكەن.
ئه‌وه‌ی له پشت ریفراندۆمه‌که‌ی پارتی و یه‌کێتییه..
ریفراندۆم یاسا‌و بڕیاری په‌رله‌مانی ده‌وێت، نه‌ک دوو مه‌کته‌ب سیاسی بتوانن بڕیاربده‌ن..
-ئه‌م بڕیاره ته‌نیا بۆ شاردنه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه خراپه‌یه که‌به‌سه‌ر ئه‌م میلله‌ته‌دا هێناویانه..
- بۆ شاردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و دزی و گه‌نده‌ڵییه که ساڵانێکه خەریکن..
-ئه‌و خه‌ڵکه‌ی له ترسی لایه‌نگرانی ناوێرێت ویلایه‌تی بارزانی درێژبکاته‌وه‌و شه‌رعیه‌ت بدات به کوده‌تا به‌سه‌ر په‌رله‌ماندا، ئێستا له‌ژێر ناوی ریفراندۆم ده‌یانه‌وێت بیکه‌ن..
- ئایا ئه‌م ریفراندۆمه له‌کوێ ده‌کرێت..
- چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌نجامه‌که‌یدا ده‌کرێت!
ئه‌گه‌ر جدین ڕیفراندۆم به‌م شێوه ده‌کرێت..
١- په‌رله‌مان کارابکرێته‌وه..
٢- دامه‌زراوه نه‌وتییه‌کان دروستبکرێت و شه‌فافییه‌ت و ئابوریه‌کی به‌هێز بنیاتبنرێت.
٤-یه‌کخستنی هێزی چه‌کدارو دروستکردتی یه‌ک سوپای نیشتیمانی..
٥-راپرسی له سه‌رجه‌م ناوچه کوردستانیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم بکرێت، بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان.
ئه‌نجام؛ ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی
چی ڕووده‌دات:
پارتی و یه‌کێتی ڕاپرسی ناکه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌نجامیشی بده‌ن کار به ئه‌نجامه‌که‌ی ناکه‌ن...
ئه‌گه‌ر کار به ئه‌نجامیشی بکه‌ن..
ته‌مه‌نی ده‌وڵه‌ته‌که چه‌ندده‌بێت...
ده‌وڵه‌تێک پڕبێت له...
١- هێزی چه‌کداری حیزبی و که‌سی.
٢- په‌رله‌مانی کارتۆنی..
٣-نه‌بوونی دامه‌زراوه‌و بوونی گه‌نده‌ڵی گه‌وره له..
به‌ڕاست.. ده‌وڵه‌تێک ئه‌م سیاسیانه دروستی بکه‌ن، وه‌ک ئه‌م حوکمڕانیه ده‌بێت ٢٦ ساڵه خه‌ریکین.
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک