زهنگ
ئێوارەی دوێنێ، 4-4-2017 تەرمی پیاوێك كە پێدەچێت لە تەمەنی 60 ساڵیدا بێت لە یەكێك لە تەوالێتەكانی باخی گشتی سلێمانی دۆزرایەوە.
پیاوەكە خانەنشینە و تەمەنی لە 60 ساڵیدا دەبێت و لە تەوالێتێكی باخی گشتیی شاری سلێمانیدا گیانی لەدەستداوە كە پێدەچێت هۆكاری گیانلەدەستدانی جەڵتەی دڵ بووبێت و لە پشكنینەكانیشدا هیچ ئاسەوارێكی توندوتیژی بەدی نەكراوە.
لە ئێستادا تەرمی پیاوەكە رەوانەی پزیشكیی دادوەری كراوە و لێكۆڵینەوەش لە هۆكاری گیانلەدەستدانەكەی بەردەوامە .
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک