زەنگ
به‌مه‌به‌ستی رێكخستنی ره‌وشی هاتوچۆ و كه‌مكردنه‌وه‌ی لۆدی زۆری ئوتومبێل له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان، هاتوچۆی سلێمانی بڕیاریداوه كه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا په‌یڕه‌وی به‌كارهێنانی سیستمی تاك و جووت بكات بۆ چوونه ناوه‌وه‌ی ئوتومبێلی تایبه‌ت بۆ شه‌قامه‌كانی سەنتەری شار.
كاروان محه‌مه‌د، وته‌بێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی به ماڵپه‌ڕی هاتوچۆی سلێمانی راگه‌یاندووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی بڕیاری داوه به‌مه‌به‌ستی ڕێكخستنی ره‌وشی هاتوچۆ و کەمکردنەوەی لۆدی زۆری ئوتومبیل له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان، له‌ئاینده‌یكی نزیكدا سیستمی تاك و جووت بۆ چوونه ناوه‌وه‌ی ئوتومبێلی تایبه‌ت له‌م شه‌قامانه‌ی پارێزگای سلێمانیدا له كاتژمێر (7 ی به‌یانی تا 8 ی ئێواره) په‌یڕه‌و بكات.
شەقامەکان بریتین لە (سابونكه‌ران – شه‌هید ئاسۆی ده‌لاك – مزگه‌وتی مه‌لا عه‌لی – فلكه‌ی زاره‌كه – سلێمانی پاڵاس – كاك أحمدی شێخ و پیره‌مێرد) له‌هه‌مان كاتیش‌دا له‌سه‌ره‌تای ئه‌و شه‌قامانه‌دا هێمای تایبه‌ت بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ی شۆفێران داده‌نرێت.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، هاوكات هاتوچۆی سلێمانی بڕیاری داوه كه له‌مه‌ولا پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و دوكاندارانه‌ی كه دوكانه‌كانیان ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌و شه‌قامانه‌ی له‌سه‌ره‌وه ناویان هاتووه، له‌كاتی هێنانی کاڵاو شتومه‌ك و پێداویستی به ئوتومبێلی بارهەڵگر بۆ دوكان و کۆگاکانیان له‌دوای كاتژمێر (9 ی شه‌و تا 7 به‌یانی ) ئه‌و كاره ئه‌نجام بده‌ن.
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، به‌مه‌به‌ستی هاوكاریكردنی فه‌رمانبه‌ران بۆ گه‌یشتن به‌كاره‌كانیان له‌كاتی خۆیدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی بڕیاری داوه كه هاتنه ناوه‌وه‌ی ئوتومبێلی گه‌وره له بازگه‌كانه‌وه بۆ ناوشار له كاتژمێر (7 ی به‌یانی تا 9 ی به‌یانی) قه‌ده‌غه بكرێت
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک