ڕۆژنامەنووسانی کەرکوک لە...قەلان وکۆتران..بوون


سەمەد چاوشین

ڕۆژنامەنووسانی کەرکوک ھەمیشەپێشەنگ بوون وھەمیشەش لەبەرەی گەل بوون ،لەسەردەمی 
بەعس ڕۆژنامەنووسانی کەرکوک ھەریەکەو لەکون وکەلەبەرێکی ئەم وڵاتە ئاوارەبوون وئامادەنەبوون
بەتاقە وشەیەکیش بەشان وباڵی دیکتاتۆر ھەڵبدەن،لەماوەی ٢٦ساڵی حوکمڕانی خۆماڵی کوردستانیش ڕۆژنامە نوسانی کەرکوک ھەموکات ..جێ پەنجەیان دیاربوە.لەدوای پرۆسەی ئازادی 
عیراقیش ڕۆژنامەنوسانی کەرکوک کەوتنە نێوان ..دووبەرداشی...بەغداوھەرێم ..نەبەغداکارێکی بەرچاوی کردوە بۆڕۆژنامووسان نەھەرێمیش ھاوکاری ڕۆژنامەنوسانی کەرکوک بوە..بگرە وەکوو زڕکوڕ..مامەڵەی لەگەڵ کردون.لەھەمووشی ناخۆشترئیدارەی کەرکوک چواردە ساڵە چواردە
قسەی خێری بۆنەکردوون.
لەم کەرکوکە داماوبێ خاوەنە چواردە ساڵە زەوی کەرکوک تەخشان وپەخشان دەکرێ بۆدەستڕۆکان کەچی یەک بست زەوی بەڕۆژنامەنوسان نەدراوە.
لەم کەرکوکە ڕۆژنامەنوسی کەرکوکی لەجیاتی ئەوەی خەڵات بکرێ کەچی ڕۆژنامەنوسانی کەرکوکی تیرۆر دەکرێن نمونەی زیندوش ...تیرۆرکردنی
*شیخ ستار
*تیرۆرکردنی شەھیدسۆران مامە حەمە.
*تیرۆرکردنی شەھیدسامان عبداللە
ئەوەندەی من ئاگاداربم لەساڵی ٢٠١٠ ئیدارەی کەرکوک داوای ناوی ٢٠٠دووسەدرَۆژنامەنوسی کرد تازەویان پێبدات کەچی تائێستا رَۆژنامەنوسانی بەتەمای ئەوزەویەن.
لەھەمووشارەکانی کوردستان ڕۆژنامەنوسان بۆخولی ڕۆژنامەنوسی دەنێرن بۆدەرەوەی وڵات 
کەچی نەبەغدانەھەرێم نەئیدارەی کەرکوک لەخەمی ڕۆنامەنوسان نین.
*ھەمووزەوی کەرکوک بە١٠٠دۆنم و٢٠٠دۆنم داگیرکرابۆمەزرەعەی بەرپرسان کەچی ٢٠٠مەترزەوی بەڕەوانابینن بۆڕۆژنامەنووسان ..تەنانەت زەوی بەشەھیدانی ڕۆژنامەنوسیش نادەن.
من تێ ناگەم ئیدارەی کەرکوک یاخودلەفەرھەنگی ئیدارەی کەرکوک شتێک ھەیە ناوی خەمی ڕۆژنامەنوسان بێت.

ھەرئەوەندە دەپرسم ئەرێ؟؟؟
*کێ بوو لەھەڵبژاردنەکان دەنگ وڕەنگی ئێوە بوون؟
*ئەرێ کی َ بوو پەیتا پەیتا شانبەشانی پێشمەرگە قارەمانەکان قارەمانی پێشمەرگەیان بەدنیا ناساند؟

بەرَاستی رَۆژنامەنوسانی کەرکوک لەمەینەتی دەژین چونکە ..نەبەغدا،نەھەرێم،نەئیدارەی کەرکوک کەسیان خۆیان بەخاوەنی ڕۆژنامەنووسانی کەرکوک نازانن.

بۆمێژوو یەک حەقیقەتێک باس دەکەم تەنھاوتەنھا...ئاسۆمامەند...لەھەموومەینەتیەکانی سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کەرکوک بەفریایان کەتوە زۆرجاران خەمخۆری ڕاستەقینەیان بووە.

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک