مەترسیدارە مناڵی تازە لە دایكبوو ئاوی پێ بدرێت


زەنگ

شیری دایك بۆ مناڵی تازە لە دایكبوو شیرێكی ڕوونە و ڕێژەیەكی زۆر ئاوی تێدایە، بەڵام پاش ماوەیەك ئەو شیرە گۆڕانكاری بەسەر دێت و خەست دەبێتەوە.

بەشێوەیەكی گشتی ئەو مناڵانەی كە شیر و دایك و شیری قوتو دەخۆن، نابێت تا شەش مانگی یەكەم ئاویان پێ بدرێت، چونكە ئەو ئاوە توشی پیسبونی میكرۆبی دەكات و مناڵەكەش توشی چەند نەخۆشیەك دەبێت، بە تایبەتی سكچون و وشكبوونەوە

ئاو پێكدێت لە چەند جۆر كانزای قور و بەكتریا كە بۆ مناڵی تازە لە دایكبوو قورسە بتوانێت لەشی لەگەڵیدا ڕابێت.

بۆیە پێدانی ئاو و چەند جۆر گژ و گیای سروشتی و شۆربا بیرۆكەیەكی هەڵەیە بۆ مناڵی تازە لە دایكبوو، یان هەندێك لە دایكان لە لایەن كەسوكارەكانیانەوە ڕێنمایی دەكرێن بە پێدانی ئاو، بەڵام شیری دایك ئەو ڕێژە ئاوە دابین دەكات.
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک