چـۆلـەکــەی ســـەر هـێـلانــە
بـخــوێـنــــە دەم بـــەیـــانــە
گــوڵ و گــوڵـزار پشکـوتون
چـاوەڕێــی ئــــاوازی تــــۆن
جـریــوە جـریـــو بـخــوێـنـە
مـــژدەی شــــــــادی بـهـێـنـە
خۆشمـان دەوێـی پـڕ بـە دڵ
ئـەی چـۆلـەکـەی چـاو بە کل
بـاڵــەکــانـــت نـەخـشـیـنـــن
وەک ئــاڵامـــان ڕەنـگـیـنـــن
لـە ســـەر بــەرزی چــڵـی دار
بـخـوێـنـــە وا هـــات بـەهـار
دەزانــــم تـــــۆ دڵـشـــادیـت
چـونـکــە تـیـنـوی ئــازادیـت
شیعری : ئازاد عەبدولعەزیز
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک