ڕۆستەم خامۆش - هەولێر
ئــەی کرێـکـاری مـانــدووی ڕێــگــەی ژیـن
جەستـە شـەکەت بــووی پـڕ ئێش و بریـن
بــەیـــانـــی لــەگـــەڵ خـــۆری هــەڵاتـــوو
مـــاڵ بـەجێـدێــڵـی لـــەبــــۆ کــــارت زوو
ڕۆژ لـــە بــاوەشی تـیـشــکـی خــۆرەتـــاو
شــــەو لــە کــاولاشـت نــامـــۆ ڕاکـشــــاو
ڕۆژ و شـــــەو هــــەردەم دڵ نیـگــەرانــی
جـەســتــەت پــڕ ئـازار هـاودەمـی ژانــی
تــــۆ ئــەی کرێـکــار ، ئــەی خـاوەن بــڕوا
دەروون خــــۆڕاگـــر ، گـیـانـت پــــڕ هیـوا
بـــۆ بـەرزی ژیــن و بـــۆ جـوانـی تـەمـەن
بــە مـەردی ئــەژی ، تــۆ لـە گشت زەمـەن
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک