شيعر بۆ مناڵان... فڕۆکەکەم


 فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی

یەک فڕۆکەم کڕیوە
لەمەپێشترنەمدیوە
زۆرجوان دروستکراوە
دووتایەی بۆدانراوە
وێنەی ئاڵای کوردستان
لەلای ڕاستی نەخشاوە
کاتێک دەینێرمە ئاسمان
وەک مەل وباڵندەی جوان
کۆنتڕۆڵی بەدەستمە
لەهەرشوێنێک ،مەبەستمە
بۆسەرزەوی دەهێنم
خۆشمدەوێ نایشکێنم
ئۆخەی فڕۆکەجوانەکەم
شادم یاریت پێدەکەم
هەرچەندبەرزبی،نەنەوی!؟؟؟
خۆم دەتهێنمە سەرزەوی
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک