سەمەد چاوشین
یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەپەرۆشی خۆی وەکووئەرکێکی ئەخلاقی وخەمخۆری خۆی بۆخەڵکی
کوردستان چەندین دانیشتن کۆبونەوەی کردلەسەرھەمووئاستەکان وپڕۆژەیەکیان داڕشت بۆچارەسەرکردنی سەرجەم کێشەکان ئەوبڕۆژەیەش کەئەرک وماندووبوونی ..
*مەکتەبی سیاسی .
*سەرکردایەتی یەکێتی .
*ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی.
*کەسانی پسپۆڕوشارەزا.
*کەسانی ئەکادیمی.
ئەم نەخشەڕێگایە بەسەرجەم فلتەرەکان تێ پەڕیوپەسەندکراوی سەرجەم ئۆرگانەکانی یەکێتی بوو.دواتر ئەم نەخشەڕێگایە خرایەبەردەستی برادەرانی پارتی بۆئەوەی تاوتۆیی ی نەخشەڕێگاکە
بکەن و بەھەموولایەک سەرجەم کێشە زۆروزەوەندەکان چارەسەربکەن،ماوەیەکی زۆر نەخشەڕێگاکە لەبەردەستی برادەرانی پارتی بوو بێ ئەوەی ھیچَ وەڵامێکیان ھەبێو ئەوان زیاترجەختیان لەسەرڕیفراندۆم دەکردەوە،دواترکەمردنی کاک نەوشیروانی بەسەرداھات وەفدێکی
باڵای پارتی بەشداری پرسەکەیان کرد ولەوێشەوە سەردانی مەکتەبی سیاسی یەکێتیان کردو کۆبونەوەیەکی ھاوبەشی یان ئەنجامدا کەکۆبونەوەکەش تەواو ھیچ لێدوانێکی ڕۆژنامەوانی نەدرا
لەھەمووی سەیرتر بێ ئەوەی پارتی یەک وشەیەک بدرکێنێ لەبارەی کۆبونەوە ھاوبەشەکەوە،بەڵام ھەندێ لەبەرپرسانی یەکێتی لێرەولەوێ لێدوان دەدەن ودەڵێن کۆبونەوەکە
زۆرئیجابی بوو لەوەش خۆشتردەڵیچت ئێمەوپارتی لەسەرزۆرشت ھاوڕابووین تەنھا لەسەردووشت
پارتی رەئیان جیابووئەوانەش ئەم دوو خاڵە بوو
١-کاراکردنەوەی پەرلەمان.
٢کێشەی سەرۆکایەتی ھەرێم.
ئێ براخۆلە١٩ی ئابیشەوە کێشەکان لەسەرووروژاندنی ئەم دوو خاڵە سەری ھەڵداو کۆمەڵانی خەڵکیش لەم نێوەندە بوونە قوربانی .
ئیترکۆبونەوەی چیوھاوڕابوونی چی؟شەل نیە قاچی شکاوە
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک