زەنگ
غالب محەمەد، سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، یەكێتی و پارتی نایانەوێت تەنكەرە نەوتەكان بكرێنە سیستمی ئەلیكترۆنی بۆ ئەوەی هاوڵاتیان ئاگاداری ئەوە نەبن ڕۆژانە چەند نەوت دەچێتە ئێران و توركیا.
دەقی نوسینەكەی غالب محەمەد:
وەك دەزانین چەند ساڵێكە حكومەتی هەرێم باس لەوە دەكات كە مەرزەكان دەكرێتە سیستەمێكی ئەلكترۆنی بۆ ئەوەی چیتر داهاتی مەرزەكان شەفاف بكرێت ، هەر وەها حەفتەی پێشوو بینیمان چۆن بە شانازیەوە مەرزی پەروێزخانیان كرد بە ئەلكترۆنی بەڵام ئە وەی گرنگە بۆ ئێمە كە هەتا ئێستا داهاتی سلێمانی نازانین چۆن ؟ كێ سەرفیدەكات ؟ لە كوێ سەرفدەكرێت ، لەوەش گرنگ تر ئەم سیستمە ئەلكترۆنیە نەوت و تەنكەرە نەوتیەكانی تێدانیە وەك بەڵێ ئێمە لە كەرتی نەوت زۆر شەفافین پێویستمان بە سیستەماتیك كردنی نیە ، ئەمەیش ئەوە دەگەیەنێت كە ئەم دوو حزبە بە هیچ شێوەیەك بروایان بە چاكسازی نیە بە تایبەتی لە بواری نەوت و داهاتەكانی چونكە ئەگەر ویستیان هەبێت بۆ شەفاكردنی نەوت و تەنكەرە نەوتیەكان خۆ دەبێت یەكەم كاریان ئەوە بوایە كە نەوت و داهاتەكەیان داخلی سیستەمە ئەركترۆنیەكەیان بكردایە لە مەرزەكان ، بەڵام وەك كوردەواری دەڵێت ( جاڕت پاك بێت لە كەس ناترسی ) ، كەواتا یەكیتی و پارتی لە بواری نەوت و غاز جاریان پاك نیە بۆیە نایانەوێت تەنكەرە نەوتیكان كە بە مەرزەكان تێدەپەرن بە سیستەمی ئەلكتروونی تێپەر بكرێن بۆ ئەوەی هیچ كەس نەزانێت چەند تەنكەر لە رۆژێكدا ئاودیوی ئێران و توركیا دەكەرێت كە جگە لە خراپكردنی رێگەوبانەكان هیچ سوودێكیان بۆ هاوڵاتیان نیە بە تایبەتی هاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانی .
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک