فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی
ئەمڕۆکەیەکی شەشە
ڕۆژێکی جیهانییە
جەژنی ئێمەی منداڵە
دڵمان پڕلەشادییە.
لەمڕۆدا مافەکانمان
چەسپاوەلەم جیهانە
هەموومان باش دەیزانین
ڕیزبەندی ئەومافانە.
خوێندنی بەخۆڕایی
وەرزش وجوڵەویاری
مافی تەندروستی باش
ڕێزو بەخشینی دیاری.
جل وبەرگی نەتەوەم
كلتوورو یاسایە بۆم
بەزمانیی خۆیشم دەیڵێم
هەمووباس وگفتووگۆم.
لەگەڵ هەبونی مافم
ئەرک والەسەرشانم
پێویستە خزمەت بکەم
بەگەل ونیشتمانم.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک