نوسینی:عه‌لی حه‌مه‌ره‌شید به‌رزنجی
ئه‌سپێك و ورچێك و ئاسكێك بوون به هاوڕێ و پێكه‌وه یارییان ده‌كرد..ئاسك تا بڵێی ئازا‌و خێرا بوو،ئیشه‌كانی به‌چاكی به‌ڕێوه ده‌برد،گیاندارانی ئه‌و ناوه هه‌ر به ئێسك سووك ناویان ده‌برد.
ئه‌سپیش حه‌زی ده‌كرد چاو له ئاسك بكات ،ئه‌ویش گورجوگۆڵ و كرده بێت..به‌رده‌وام هه‌وڵی ده‌دا و گوێی نه‌ئه‌دایه ماندوو بوون تا گیانداران ئه‌ویشیان ناونا گورجوگۆڵ.
رۆژێكیان ئێسك سووك و گورجوگۆڵ پێكه‌وه یارییان ده‌كرد ..ئێسك سوك وتی:باشه ،ده‌بێت ورچی هاوڕێمان خه‌ریكی چی بێت وا ئه‌مڕۆ دیار نییه؟ گورجوگۆڵ وتی:ده‌ڵێی چی سه‌رێكی لێ بده‌ین!؟ كه چوون ،سه‌یریان كرد به ته‌نها وخه‌مبار دانیشتووه ،وتیان ئه‌وه چییته؟بۆ نایه‌ی یاریمان له‌گه‌ڵدا بكه‌ی؟
ورچه وه‌ڵامی دانه‌وه:ئاخر تۆ به ئێسك سووك و تۆش به گورجوگۆڵ بانگ ده‌كه‌ن.! گورجوگۆڵ به روویه‌كی خۆشه‌وه وتی:ئینجا چییه،با وا بانگمان بكه‌ن..!؟ ورچه وتی:ئاخر من كه‌س دانی خێرم پێدا نانێت و هه‌ندێك جار قسه‌شم پێده‌ڵێن.ئیتر پێی بێ تاقه‌ت ده‌بم و خه‌م دامده‌گرێت..! ئێسك سووك و گورجوگۆڵ وتیان:خه‌می ناوێت،تۆش وه‌ك ئێمه له هه‌ڵسوكه‌وتدا چالاك و كرده و روخۆش به،بزانه ئه‌وسا ناوێكی خۆشیش بۆ تۆ ده‌دۆزینه‌وه یان نا.!
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک