فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی
لەڕۆژی لەدایكبوونمدا باوكم شەمەندەفەرێكی زورجوانی بەدیاریی بۆكڕیم،دڵم زۆر پێی خۆش بوو.
لەكاتی ئیشكردندا وەك شەمەندەفەری ڕاستەقینە بەخێرایی دەڕۆیشت ودەنگی دەهات،كاتێك بەباشی لێی وردبوومەوە لێی نوسرابوو"بۆمنداڵانی تەمەن خوارسێ ساڵ ناشێت"بۆیە دەبوولەدەستی (بانوو)ی
خوشكم دووری بخەمەوە،چونكە بانوو ی خوشكم تەمەنی دووساڵ بوو.
من یەكجار دڵخۆش دەبووم كەشەمەندەفەرەكەم لەسەر ڕێڕەوی خۆی بەخێرایی دەڕۆیشت ودەنگی دەهات،
هۆكاری ئەودەنگەش ئەو دووپیلە بوو كەلەژیریدا جێگیركرابوون.
بڕیارمداكەخوشكەكەم لەجوانیی شەمەندەفەرەكە بێبەش نەكەم ولەگەڵ خۆمدا دڵخۆشی بكەم،بەڵام
هەمووجارێك بەرلەوەی بیدەمە دەستی پیلەكانم دەردەهێنان بۆئەوەی دەنگەكە بێزاری نەكات.
ئەم چیرۆكە لە ژمارە(169)ی گۆڤاری {پەپولە}بڵاوكراوەتەوە.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک