شيعر بۆ مناڵان... پاكو خاوێنی ژینگه‌


هۆنراوەی: عه‌لی حه‌مه‌ره‌شید به‌رزنجی

پاكو خـــــــاوێنی ژینگـــه‌

لای هه‌موومان گــــــــرنگه‌

كـــــارێكـــــــه‌ پڕ پیرۆزی

هێمایه‌ بۆ دڵســـــــــــۆزی

ده‌بێت هه‌موو به‌شـــدار بین

چالاك و ده‌ســـت به‌ كار بین

هه‌تا ژینگــــه‌مان پاك بێ‌

دوور له‌ خــۆڵ وخاشاك بێ‌

هه‌ر كه‌سه‌ و له‌ ئاستی خۆی

به‌رپرســـێكی باش بێ‌ بۆی

له‌ ژینگه‌ی خاوێن وجـــوان

له‌ش ساغ ده‌ژین هه‌موومان
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک