خوێندكارێكى پۆلى 12 له‌ هۆڵى تاقيكردنه‌وه‌ ميز ده‌كات به‌خۆيدا


زه‌نگ

ئەمرۆ يه‌ك شه‌ممه‌، لە هۆڵی تاقیکردنەوەی قوتابخانەی سەردەم کە تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵی پۆلی دوانزەی ئامادەیی تێدا بەرێووەچوو قوتابیەک دوای چەندین جار داوای مۆڵەتپێدان بۆ چوونە دەرەوە بەمەبەستی میزکردن بەڵام لەلایەن سەرپەرشتیارانی هۆڵەکە رێگەی پێنەدراوە و قوتابیەکە ناچار بەهۆی دروست بوونی پاڵەپه‌ستۆوه‌ لەسەر میزڵدانی لە شوێنی خۆی و لە کاتی تاقیکردنەوە میزی کردووە .

 رێکان رەشید، کە ئەو کارەی کردووە بة سپێدەى ڕاگه‌ياندووه‌، چەندین جار داوای لە مامۆستایان کردووە رێگەی پێ بدەن بچێتە دەرەوە و خۆشیان بەووردی چاودێری بکەن بەڵام مامۆستا و سەرپەرشتیارانی هۆڵەکە رێگەییان پێ نەداوە.

ئەو قوتابیە ئەوە دەخاتەروو کە ناچاربووە لە شوێنی خۆی و لەسەر هەمان ئەو شوێنەی وەڵامی پرسیارەکانی لێ دەداتەوە مێز بکات و بەناچاری بەخۆیدا بکات.

ئەو قوتابیە کە قوتابیە لە قوتابخانەی خلیفانی ئیواران بۆ سپێدە وتیشی :" پێشتر لە هەمان هۆل رێگە بە قوتابی تر دراوە بۆ میزکردن و کاری تر بچێتە دەرەوە بەڵام ئەمرۆ رێگریان لەو کردووە بۆیە ناچاربووە ئەو کارە لە کاتی تاقیکردنەوە ئەنجام بدات و بۆنی میزەکەشی دەورووبەری و هۆلەکەش بگرێتەوە و بەو شێوازە ئەمرۆ وەڵامی تاقیکردنەوەی داوەتەوە".

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک