داناغاز...سەری حکومەتی ھەرێم دەخوات



سەمەدچاوشین

لەوڕۆژەوەی نەوت لەم وڵاتە نەگبەتە ھەڵھێنجراوە لەسایەی حکومەتی ھەرێمەوە بۆتە مایەی سەر
ئێشەو ماڵوێرانە بۆکۆمەڵانی خەڵکی کوردستان،لەھەروڵاتێک نەوت بدۆزنەوە ئیترئەووڵاتە ھەرچی
خێروخۆشیە بەسەری ئەومیللەتە دەبارێ،کەچی ئەم کوردە ئەم کوردە نەگبەتە لەسایەی کۆمەڵێ
مافیاوچەتەو ڕێگرەوە کەنەوت بەرھەم ھێنرا برسێتی ونەبوونی رَووی لەم میللەتەکرد،ساڵی ١٩٩٦
کەبەرنامەی نەوت بەرامبەرخۆراک جێ بەجێ کرا کەنەتەوە  یەکگرتوەکان سەرپەرشتی دەکرد و
کوردستان ئەوپەڕی گەشانەوەی بەخۆیەوە بینی ھەزارەھاپڕۆژە لەشارودێھاتەکان جێ بەجێ کرا
بەڵام لەھاتنی داعشەوە کەحکومەتی ھەرێم خۆی دەستی بەسەرنەوتی ھەرێم وبۆنەگبەتی
بەشێکی نەوتی کەرکوکیش ئیترمەگەرتەنھاچەندکەسێک لەحکومەتی ھەرێم بزانن ئەم نەوتە
چۆن بەرھەم دی؟بۆکوی دەچی؟پارەکەی بۆکێ یە؟
لەسایەی سیاسەتی ناڕاستی حکومەت..
*میللەت برسی کرا.
*چارەکە مووچە داھات.
*لەساڵی ٤یاخود٦موچە
لەھەموشی سەیرترنەوت ھەربەرزدەبێتەوە موچەی خەڵک ڕۆژلەدوای ڕۆژ ڕووی لەخراپەیە.حکومەتیش یەک بیانوی بەدەستەوەیە گوایە سەرقاڵی شەڕی داعشەو ئەم شەڕەش 
بودجەیەکی زۆری دەوێ،گەرچی ھەموو وڵاتانیش پارەوچەک وتەقەمەنی دەنێرن بۆھاوکاری پێشمەرگە.ئەوەی لەھەمووی ناخۆشترئەوەیەوەکوو ..گەمەی مشک وپشیلەیەکە..ھەرجارەی 
بابەتی ..داناغاز...قووت دەکەنەوە..جارێ دەڵێن 
*حکومەتی ھەرێم دۆڕاوە دەبێ ..دووملیاردۆلاربدات
*جارێ تردەڵێن حکومەتی ھەریم دەبێ ٢٨ملیاردۆلاربدا بەداناغاز
*جارێ دەڵێن ھەرھاووڵاتیەک  لەکوردستان..٤٧٥٠دۆلاربدات

لەھەمووی سەیرتر لەم وڵاتە 
*زانایەک،دانایەک،پسپۆڕرێک،مامۆستایەکی زانکۆ،سەرکردەیەکی خەمخۆرئەگەرھەیە.
پێمان بلێت ،تێمان بگەیەنێ ئاخر
بۆ؟
وڵاتێک نەوت بەرھەم بێنێ بۆقەرزاردەبێ؟
ھەمووئەمانە ئەوەی بیرم خستەوە..دەڵێن یەکێک لە..لادێوە..دەچێت بۆشار لەوێ سغڵەت دەبێ
بەکوردیەکەی تەنگاودەبێ،بەھەرحاڵ دەچێت بۆ..wc..پاشئەوەیکەدەردەچێ پشوویەک دەدات
یەکێک لەولاوە دێت دەڵێت خاڵە کواپارە؟ئەویش دەڵێ پارەی چی؟کابرادەڵێت ئەی نەچویتە ..سەر
ئاو؟کواپارەکەی؟کابرای لادێش دەڵێت دەبڕۆ خۆ...فەلافل..م..نەخواردوە
ئێمەش نازانین نەوتەکە چی لێ دی؟پارەکەی لەوورگ وقورگی نەھەنگەکانە..فەلافلەکەش

ھەربۆخۆیانە.




بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک