هۆنراوەی:عه‌لی حه‌مه‌ره‌شید به‌رزنجی
منداڵینه من شـــــــانه‌م
له هه‌موو ماڵێكدا هــه‌م
له‌گه‌ڵ ئاوێنه هــاوڕێین
به‌یه‌كه‌وه به‌كــــار دێین
كاتێك گه‌وره و مـندالان
ده‌چــــنه میوانی مـاڵان
یان به‌ملا و لادا بچــــن
تا جوان و ڕێك وپێك بن
دێن و ده‌بن به هـــاورێم
قــــژیان داده‌هێنن پێم
بۆنی خۆش خۆش ده‌هێنن
له‌خــۆیان ده‌پرژێنــــن
ئه‌وسا وه‌ك گوڵی بۆن خۆش
ئاوێنه ده‌مخاته كــــۆش
به‌ڵام ئه‌گـــــه‌ر منداڵێ
قژی پیس بێ لـــه ماڵێ
بێت تا بۆی دابهـــێنم
پیسی به‌ســــه‌ر ده‌هێنم
به‌ڵام ئه‌وه‌ی خـــــــاوێنه
جوانه وه‌كو ئـــــــــاوێنه
هه‌رگیز ئازاری نـــــــاده‌م
هاوڕێی ئازیزمه تا هــه‌م
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک