زەنگ
هەموو خانمێك ( سێ مانگ ) پێش ئەوەی بڕیار بدات منداڵ دروست بكات ، پێویستە رۆژانە بڕی ( 400 ) مایكرۆگرام لە حەپی ( فۆلیك ئەسید ) وەربگرێت .
هەروەك پێویستیشە لەسەر وەرگرتنی فۆلیك ئەسید بەردەوام بێت تاوەكو ( سێ مانگ ) ی یەكەمی دووگیانیەكەی ئەویش لەژێر چاودێری و رێنمایی پزیشكی پسپۆڕدا .
وەرگرتنی حەپی فۆلیك ئەسید لەو ماوەیەدا كە ئاماژەی بۆكرا هەتا تێپەربوونی سێ مانگ بەسەر دووگیانیەكەدا ، ئەگەرەكانی دروستبوونی منداڵی شێواو یاخود ناتەواو لەڕووی جەستەیی كەمدەكاتەوە .
لەپاش ئەو ماوەیە دایك دەوەستێنرێت لە وەرگرتنی ئەم حەپە ، پاشان پزیشكی پسپۆڕی تایبەتی خولی داهاتووی وەرگرتنی فۆلیك ئەسیدی بۆ دادەنێت لەپاڵ چاودێریكردنی ماددە خۆراكیەكان و ڤیتامینەكان تر لە جەستەیدا .
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک