زەنگ
پاککردنەوەی ددانەکان یەکێکە لە کارە سەرەکیەکان بۆ پاراستنی تەندروستی دەموددان، بەڵام ئایا باشترین تەمەن بۆ خاوێن کردنەوەی ددان چ قۆناغێکە کە ڕەنگە ئەمە پرسیاری بەشێکی زۆری دایکان و باوکان بێت.
بێگومان خاوێنکردنەوەی دەموددان سەرچاوەی سەرەکیە یان دەکرێت بڵێین کلیلی سەرەکی لەشێکی تەندروستە، بۆ ئەوەی منداڵەکەت تووشی گرفت و نەخۆشیەکانی دەموددان نەبێت پێویستە ئەم ڕێنماییانە پەیڕەو بکەیت:
ساڵی یەکەمی تەمەنی منداڵ:
پاککردنەوەی دەموددان لەو تەمەنەدا گرنگە، چونکە پارێزگاری لە ڕەشبوونەوە و کلۆربوونەوەی ددانەکان دەکات، بەڵام لەسەر سێ بنەمای سەرەکی کە بریتیە لە خاوێنکردنەوەی دەموددان، ڕێکخستنی ژەمی خۆراکی و سەردانکردنی پزیشك.
هەربۆیە زۆر گرنگە هانی منداڵەکەت بدەیت و فێریبکەیت بە فڵچەی ددان و هەویری تایبەتی منداڵان ددانی بشوات لە ساڵی یەکەمی تەمەنیدا ڕۆژانە یەکجار پێش نوستن، دواتر لەتەمەنی دوو ساڵی دەکرێت ببێت بە دووجار ڕۆژانە.
یەکێکی دیکە لە هەنگاوە گرنگەکان بەکارهێنانی فڵچە و هەویری ددانی گونجاوە و تایبەتە بە منداڵ، باشترە ئەگەر پزیشک بۆی هەڵبژێرێت بۆ ئەوەی تووشی هیچ گرفتێک نەبیت.
هاوکات ڕەنگە لەسەرەتاوە پێویست بکات هەنگاو بەهەنگاو خۆت لەگەڵی بیت و خۆشت بۆی بشۆیت بەڵام دواتر فێردەبێت، چونکە ڕەنگە نەتوانێت باش ئاو لە دەمی وەربدات و پێویستی بە هاوکاری هەبێت.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک