شيعر بۆ مناڵان... پێشانگەیەک بە خەیاڵ


هۆنراوەی:عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی

خۆش بوو وەکو سـنەوبەر
باڵام بەرز و ڕێک بــووایە
تا بە کامێرای خــەیاڵ
ھەر وێنەم بگـــــرتایە
وێنەی ئەو باخچە جوانەی
گوڵ و پەپــوولەی تیایە
یان نیشتمانی مــــاسی
کە ڕوبـار و دەریـــــایە
یان وێنەی شــــاری یاری
کە بە منداڵ ئـــــاوایە
وێنەی بەبە بچکــۆلەش
لە نێو بـــــاوەشی دایە
وێنەی بـابەی شیرینیش
کە خــەندەی لە لێودایە
*
ئەوسا گشــت وێنەکانم
دەخســتە ناو چوارچێوە
دەمکرد بە پێشـانگایەک
ھەتــــــا بیبینن ئێوە
٢٠/٦/٢٠١٢
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک