كاره‌باى مۆليده‌ ئه‌هلييه‌كان گران كرا



زه‌نگ

نرخی ھەر سەعاتێک ئەمپێری کارەبای مۆلیدەی ئەھلی لە مانگی ئاب 48  چل و ھەشت دینار دەبێت ھاوکات خشتەی پێدانی کارەبای مۆلیدە ئەھلییەکان لە سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ مانگی  ئەیلول دیاریکرا. 


لیژنەی دیاریکردنی نرخی سەعاتی ئیش پێکردنی مۆلیدە ئەھلییەکان، لە کۆبوونەوەی مانگانەی خۆیدا، لەسەر بنەمای سەعاتی ئیش پێکردنی مۆلیدەکان و نرخی گازوایل نرخی سەعاتی ئیش پێکردنی مۆلیدە ئەھلیەکانی بە 48 چل و ھەشت دینار بۆ مانگی ئاب دیاریکرد.

سیروان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند: بەرنامەی کارپێکردنی مۆلیدە ئەھلیەکان لە مانگی ئەیلول، پێنج رۆژ وەک مانگی پێشوو دەبێت، پاشان بەرنامەی نوێ بەپێی پێداویستی ھاوڵاتیان و زیادبوونی کارەبای نیشتمانی دادەنرێت.

باسى له‌وه‌ش كرد، نرخی کارەبا لە مانگی ئاب، کاتژمێرێک ئەمپێری مۆلیدەی ئەھلی بە 48 چل  ھەشت دینارە  کە سەعاتی کارپێکردنی مۆلیدەکان لە گەرەکەکاندا جیاوازە، بەگشتی لەنێوان 330 – 350 کاتژمێرە، واتە نرخی ئەمپێڕێک لە گەرەکێک بۆ گەرەکێکی تر جیاوازە. 

به‌ گشتى نرخى ئه‌مپێرێك له‌ نێوان 16 بۆ 17 هه‌زار دينار ده‌بێت.

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک