فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی
لەپێناوکوردستانمان
نەمامی جوان دەڕوێنین
تاخاوێن بێت ژینگەمان
سەوزایی بەرهەم دێنین.
زەوی لادێ دەکێڵین
درەختی تیا دەڕوێنین
بەبەرهەمی خۆماڵی
ژیان بۆ ووڵات دێنین.
شاربنیات دەنێینەوە
لەسەرجوانترین شێوە
پڕبێت لەگوڵ وگوڵزار
پڕلەنەغمەو جریوە.
دەبێ خۆری کوردستان
تیشکی بۆهەموومان بێت
گەرئەوخۆرە ئاوابێت
بەشمان لەناوچوون دەبێت.
دەباهەرکەس لەجێی خۆی
جێگادەستی دیاری بکات
لەناوشارولادێی جوان
خزمەتکاربێت بۆ ووڵات.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک