دەستكاریكردنی مووچەی مامۆستایان ڕاگەیاندرا



زەنگ

یەكێتی مامۆستایانی كوردستان رایگەیاند، بەپێی زانیاریەكان لە دوو مانگی داهاتوودا دەستكاری موچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەكرێتەوە و 70%ی موچەی مامۆستایانیش دەگەڕێنرێتەوە.

ئەحمەد گەرمیانی، سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان رایگەیاند، خۆپیشاندان و مانگرتنی ساڵی رابردووی مامۆستایان هیچ سودێكی نەبووە و دەرئەنجامێكی ئەرێنی لێنەكەوتوەتەوە.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، بەرپرسانی حكومەتی هەرێمی كوردستان باسیان لەوەكردووە، كە لە دوو مانگی داهاتوودا دەستكاری موچەی فەرمانبەران و مامۆستایان دەكرێتەوە و 70%ی موچەكەیان بۆ دەگەڕێنرێتەوە.

قسەكانی ئەو بەرپرسەی مامۆستایان دوای ئەوەدێت، كە دوێنێ‌ سەفین دزەیی، وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، لیژنەیەك هەڵسەنگاندن بۆ دەستكاریكردنی موچە دەكاتەوە و دواتر رەوانەی لیژنەی تایبەتمەند دەكرێت و پاشان دەستكاری موچە دەكرێتەوە.

سه‌رچاوه‌، خه‌ڵك
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک