زەنگ
بەپێی زانیارییەكان، لە سەروبەندی نزیك بوونەوەی وادەی ڕیفراندۆمی هەرێمی كوردستان، یەكێتی نیشتمانی هەوڵەكانی دەست پێكردووە و هەموو ئۆرگانەكانی خۆی ئاگاداركردوەتەوە.
ئەگەرچی یەكێتی نیشتمانی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌كان و ڕاگه‌ياندنه‌كانه‌وه بڕیاریداوە لەگەڵ ڕیفراندۆم بێت و پشتگیری بكات، بەڵام تا ئێستا هیچكام لە ڕاگەیاندنە فەرمی و ئەوانەی سەر بەو حزبەن هیچ بانگەشەیەك بۆ ڕیفراندۆم ناكەن.
بەپێی هه‌ندێ زانيارى نا فه‌رمى كە بە زەنگ دراون، یەكێتی نیشتمانی كوردستان سەرجەم ئۆرگانەكانی خۆی ئاگاداركردوەتەوە، لە ئەگەری ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە 25ی مانگ، دەنگ بە نەخێر بدەن و لەگەڵ ڕیفراندۆم نەبن، هه‌ر بۆيه بانگه‌شه‌نه‌كردنى يه‌كێتى بۆ ئه‌نجامدانى ڕيفراندۆم ئه‌و زانياريانه پشت ڕاست ده‌كاته‌وه.
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک