هۆنراوەی:عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی
هه‌ینی له‌گه‌ڵ هاوڕێكانم
یاری دوو گۆڵیمان ده‌كرد
له گۆڕه‌پان
هێنده‌م زانی
ئاكۆ هات و
بێ ئه‌وه‌ی داوای یارمه‌تی
بكات لێمان
یه‌كسه‌ر هاته گۆڕه‌پان و
خۆیشی گه‌یانده تۆپه‌كه‌و
هێرشی برد
به ئاسانی گۆڵێكی كرد
ئیتر یارییـــه‌كه‌مان وه‌ستان
هه‌ردوو لامان
( ئاكۆ ) ش ڕایكرد
به چه‌پڵه‌وه كه‌وته هاوار
چونكه گۆڵێكی كردبوو
وه‌ك پاڵه‌وان
نه‌یده‌زانی یاسای یاری
له نێوان دوو تیپدا چۆنه
له‌گۆڕه‌پان
بانگمان كرد هاته پێشه‌وه
كه تێگه‌یشت هه‌ڵه بووه
له كاره‌كه‌ی
گۆڵه‌كه‌ی ئه‌و
تۆمار ناكرێت بۆ تیپه‌كه‌ی
چووه ده‌رێ و
داوای لێبوردنیشی كرد
دانیشت و به په شیمانی
ده‌یڕوانی یه
چۆنیه‌تی یاری كردنی
هاوڕێكانی
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک