زه‌نگ
به‌هۆى نزيكبوونه‌وه ڕيفراندۆم، كۆمپانيايه‌كى شارى سلێمانى به‌مه‌به‌ستى كۆكردنه‌وه‌ى 100 هه‌زار ده‌نگى به‌ڵێ، ده‌ستى كردووه به دابه‌شكردنى كارتێك، ئه‌و كارته پاره‌ى تێدايه و دراوه‌ته حزبه‌كانيش، له ناويشياندا بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ئه‌و كارتانه‌ى وه‌رگرتووه.
به‌پێى زانيارييه‌كان، ئه‌و كۆمپانيايه له سلێمانييه و هى به‌رپرسى حزبێكى باڵاده‌سته و ده‌يه‌وێت له‌و ڕێگه‌وه ده‌نگى به‌ڵێ كۆبكاته‌وه، له لايه‌كى تريشه‌وه مه‌به‌ستێكى تر له پشت ئه‌و كارتانه‌وه هه‌يه، ئه‌ويش سپى كردنه‌وه‌ى پاره‌يه به ناوى ئاشته‌وايى نيشتمانى.
به‌پێى زانيارييه‌كان كۆمپانياى ده‌روازه گروپ له سلێمانى 100 هه‌زار كارت به‌سه‌ر حزبه‌كان و ڕيكخراوه‌كان و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌ن دابه‌ش كردووه و هه‌ر كارتێكيش 40 هه‌زار دينارى تێدايه و له يه‌كێك له مۆڵه‌كانى سلێمانى ده‌توانى به به‌هاى ئه‌و پاره‌يه جل بكڕى به خۆڕاييى.
هه‌ر به‌پێى زانيارييه‌كان، ئه‌و كۆمپانيايه بڕى 4 مليار دينارى كردووه به‌و كاراته دراوه‌ته ڕێكخراوه‌كان و له ڕيگه‌ى ڕێكخراوه‌كانيشه‌وه بۆ هاوڵاتيان بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگى به‌ڵێ كۆبكرێته‌وه.
له‌و چوارچێوه‌شدا يه‌كێتى مامۆستايان لقى سلێمانى 4 هه‌زار كارتى وه‌رگرتووه و دابه‌شى ده‌كات به‌سه‌ر مامۆستايان، چاوه‌ڕێى ئه‌وه‌ش ده‌كات 18 هه‌زار كارتى ديكه‌ش وه‌ربگرێت تا ته‌واوى مامۆستايانى سلێمانى له سنورى لقى يه‌كێتى مامۆستايان ئه‌و كارته وه‌ربگرن.
به‌پێى زانيارى ميدياكان، بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان بڕيكى زۆر له‌و كارتانه‌ى وه‌رگرتووه، به‌ڵام ئاماژه‌ى به بڕى كارته‌كان و شێوازى دابه‌شكردنه‌كه‌ى نه‌كردووه، ئه‌و سايته ئه‌وه‌شى باسكردووه، له ناو گۆڕان ناڕه‌زايه‌تى له شێوازى دابه‌شكردنى ئه‌و كارتانه دروستبووه، حزبه‌كانى تريش به هه‌مان شێوه.
به‌پێى ئه‌و زانيارييانه‌ى به زه‌نگ دراون، ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى پێش جه‌ژنى قوربان، هه‌ر ئه‌ندامێك 150 كارتى وه‌رگرتووه و هه‌ر كارتێكيش 40 هه‌زار دينارى تێدايه، به‌ڵام زانيارييه‌كانى زه‌نگ به‌و شێوه‌يه‌ن هه‌ندێك له ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌ن ئه‌و كارته‌يان وه‌رنه‌گرتووه.
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک