پاڤێڵ تاڵەبانی قسەی كۆتایی كرد


زەنگ

كوڕە گەورەی جەلال تاڵەبانی دەڵێت، هەواڵەكەی بە هەڵە بڵاوكراوەتەوە و ئێستاش لە گفتوگۆدان بۆ گەشتن بە چارەسەر.


هاوڕێیانی بەڕێز، سڵاو
دوای ئەوەی نوسینێك بە (هەڵە) لەلایەن یەكێك لە كارمەندانی بەشی راگەیاندنی نوسینگەكەمان لە لاپەڕەی رەسمی بەڕێز (بافڵ جەلال تاڵەبانی) بڵاوكرایەوە، بۆیە دوای ئاگاداركردنەوەی بەڕێوەبەری نوسینگە، بابەتەكە لادرا.
پێشتان رادەگەیەنین، كەلە ئێستادا بەڕێز (بافڵ جەلال تاڵەبانی) لە هەوڵی بێ وچانە بۆ ئەوەی بەرپرسانی هەرێم لەگەڵ بەرپرسانی بەغداو وڵاتانی جیهان بگەنە رێككەوتنێك‌و هەم كێشەكانمان چارەسەر بكەین‌و هەم گەلەكەمان بە مافی رەوای خۆی شاد بكەین.
رێزمان قبوڵ بكەن..
نوسینگەی راگەیاندنی
بەڕێز بافڵ جەلال تاڵەبانی
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک