ستافی سایتی زەنگ
ئەگەرچی هیچكام لە ئەندامانی ستافی تۆڕی هەواڵی زەنگ مامۆستا و فەرمانبەری سەر بە وەزارەتی پەروەردە و هیچ وەزارەتێكی تر نین، بەڵام لە ساڵی ڕابردووەوە لەگەڵ دروستبوونی ناڕەزایەتی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێم بەرامبەر مووچەكانیان سایتی زەنگ- وەشانی خۆی دەستپێكرد.
ساڵی ڕابردوو لە كاتی كردنەوەی سایتی زەنگ، مامۆستایان و فەرمانبەران دەستیان بە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی كردبوو لە بەرامبەر مافی سەرەتای خۆیان كە مووچەیە و لە لایەن حكومەتەوە بەبیانوی پاشكەوت بڕدراوە.
سایتی زەنگ بەردەوام خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی مامۆستایان و فەرمانبەرانی سات بە سات بڵاودەكردەوە و هۆكارێك بووە بۆ هاندانی مامۆستایان وەك دەزگایەكی ڕاگەیاندن.
سایتی زەنگ دوپاتی دەكاتەوە و ڕايدهگهيهنێت: "سايتهكه دەنگی میللەت و هەر تاكێكی كۆمەڵگای كوردیە كە بەیەوێت لە ڕێگەی زەنگەوە دەنگی خۆی بگەیەنێت".
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک