شيعر بۆ مناڵان... ڕۆژی پیرەکان



بــەڵـێ ، بــەڵـێ .. ئێـمـــەی زارۆ
بـــاش دەزانیـن ، کــەوا ئـەمـڕۆ

یــەکــەم ڕۆژی مــانــگــی دەیـە
ژیــریــن زانـیــاریــمـــان هـەیـە

ئــــەمــــڕۆ ڕۆژی پـیـــرەکـــانــە
لـە ســـەرتـاپـای ئــەم جیـهــانــە

ئـەو پیـرانـەی ، کـــە تێکـۆشــان
بـە ئـازایی و بــە ڕەنـج کێشــان

گەرچـی ئێستا ، کــە بــێ هێـزن
بـــەڵام لامـــــان زۆر بـــــەڕێـزن

ڕێزیان دەگرین لە هەموو شوێن
کەسـی ئێمەن خۆشـمـان دەوێن

 ڕۆستەم خامۆش /  هەولێر  ۲٠۱۷/۱٠/۱
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک