مووچەی فەرمانبەران زیاتر دوا دەكەوێت


زەنگ

ئەگەرچی تا ئێستا مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی 8ی 2017 دابەش نەكراوە و فەرمانبەران و مامۆستایانیش لە مانگی 11 نزیك دەبنەوە، به‌پێى زانيارييه‌كان دابەشكردنی مووچە زیاتر دوادەكەوێت.

بەپێی ئەو زانیاریانەی كە بە زەنگ دراون، لە دوای قسەكانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم كە ڕۆژی ڕابردوو وتی، كێشەی پارەیان بۆ دروست بووە بۆیە مووچە دواكەوتووە، ئەگەر هەیە دابەشكردنی نيو مووچەى مانگى هه‌شت زیاتر دوابكەوێت و قسەكانی سەرۆكی حكومەتیش هێمان بۆ ئەوەی كە ئێستا خەزێنەی حكومەت پارەی تێدا نیە بۆ مووچە.

ئەوەی فەرمانبەران و مامۆستایانی نیگەران كردووە، لەو دۆخەی ئێستا كە مووچە بە نیوە دابەش دەكرێت، دواكەوتنی زیاتری ئەو نیو مووچەیە و  خراپبوونی دۆخی داراییان.

ئەو سەرچاوەیەك بە زەنگ-یشی وت، ئەگەر حكومەتی هەرێمی كوردستان بە زوترین كات پارە پەیدا نەكات و وەك مووچە بیداتە فەرمانبەران، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو فەرمانبەران و مامۆستایانیش دەست بە مانگرتن و بایكۆت دەكەن و لە هەرێم دەوام ڕادەگیرێت.

لە ناو مامۆستایانیش ئێستا دەنگی ئەوە هەیە كە لە 1ی مانگی داهاتوو دەست بە مانگرتن بكەنەوە، بەڵام هەندێ مامۆستا پێیان وایە لەو دۆخەی خراپەی ئێستا كەس نییە گوێیان لێ بگرێت و بەدەم داواكاریەكانیان بچن.
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک