زهنگ
ئەمشەو لە هەرێمی کوردستان بومەلەرزە ڕوویدا کە ٢٦ چرکەی خایاند، لە پاش بومەلەرزەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان چەندین نوکتە و بەسەرهاتی ڕاستەقینە بۆ خۆشی و گاڵتەوگەپ بڵاوکرانەوە:
1- بومەلەرزەکە قەینا دایکم ئەم حەفتەیە بێتەوە عەمەلیاتی ئەژنۆی بۆ ئەکەین ناتوانێ بڕوا لەپێش منەوە لەکۆڵان بوو، بەس لەوە تێناگەم
2- دوای بومەلەرزەکە نەخۆشێک هات بو دەرمانخانەکەم و وتی پارچەیەک حەبم بەرێ، وتم بەخوا ناوێرم بچمەژورەوە خۆت بچۆ بی هێنە
3- قەسەم بەخوا نەنکی منیش کۆنترۆڵەکە لەسەر دۆشەکەکە بوو. تاقەتی نەبوو هەستێ بیهێنێ. دۆشەکەکەی ڕائـەکێشا، کەچی نازانم چۆن وا زوو لە ناوەڕاستی شەقامەکە بوو.
4- واز لەوە بێنە بومەلەرزەبوو، دراوسێیەکمان کڵاشینکۆفی بەشانەوە بوو، نازانم حەقی چییە بەسەر بومەلەرزەوە.
5- ئۆخەی کچی گەڕەکم بینی بەبێ ماکیاژ، وەڵا لە برام فەرزترن.
6- ژن و پیاوێکی دراوسێمان بە پەلەهاتنە دەرەوە ژنەکە هاواری ئەکرد پیاوەکە مەڵێ دۆمینەمان کردوە باسی دۆمینە مەکە، خۆزگە ئەمزای مەسەلەی ئەو دۆمینەیە چیە.
7- لەو شوقەیە بووم سەر قادرمەکە ئەو وت ڕێگای یۆنانە، هی وای تیا بوو لەترسا بە ڕوسی قسەی ئەکرد.
8- گەڕەکی ئێمە ئەڵێی چلەی حەسەن و حسێنە هەمووی لەخۆی ئەیا.
9- خوشکێکم تازە مۆبایلی ئایفۆن ٨ ی کڕیوە، لە کاتی بومەلەرزەکە ڕایدەکردە دەرەوە و هاواریشی دەکرد "مۆبایلەکەم، مۆبایلەکەم"
10- دراوسێیەکی بە تەمەنمان هەیە زۆر نەخۆش بوو ئێوارە چووین بۆ لای، قەسەم بەخوا بە کانیۆلاوە ڕای ئەکرد لەو کۆڵانە ئەووت میسیە بە پێنج کوڕ بۆیان نە ئەگیرا.
11- باشبوو ئەو دەرو دراوسێیانەمان بینی بەخوا تیای بوو ساڵ زیاتر بوو نەمدیبوو، ئێستا پێکەوە ئاگرمان کردۆتەوە ئەڵێی ساڵی نەوەدەکانە.
12- برادەرێکم لە هۆڵی ئاسن بوو، ووتی هەر یاریزان بوو بە رووتی یان بە عەرەقی جەستەوە رای ئەکردە دەرەوە.
13- دەڵێن لە کاتی بومەلەرزەکەدا لە زۆربەی یانەکانی مەشروبخواردنەوە دەنگی “ئەڵاهوئەکبەر” بیستراوە.
14- له كافتریا بووم له قاتی سه ره وه بووم، سۆندەی نێرگەلەکەم بەدەستەوەبوو، لە حەسرەتا بەرم نەدەدا و نێرگەلەکەم بەدوای خۆمدا ڕادەکێشا.
15- ئەو بوومەلەرزەیە شەهادەی بە هەموو کورد هێنا، ئیمانی شەحن کردینەوە.
16- لەساتی ڕودانی بومەلەرزەکەوە من چاوەڕێی بەیاننامەی گۆڕان دەکەم.
17- كەس وەک منی لێنەیەت، لە حەمامەوە بە روتی راکەرە دەرەوە.
18- چەند كەسێ بە گەڵ و گونی ڕووتەوە لە مەساج ڕایان ئەكرد و هاواریان ئەكرد خوایە بمان پارێزی ههههه
20-هەر دەڵێن خەڵكی هەولێر نایەنە سەرشەقام ئەوە بومەلەرزە سەلماندی كەوانیە و هەولێر لەسەر شەقامە
٢١-دانه یه كی تر هاواری ئه كرد ئه یوت نه مان ووت ریفراندوم مه كه ن.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک